دڵخۆشە بە دوور كەوتنەوەی لەپیاوان

دڵخۆشە بە دوور كەوتنەوەی لەپیاوان
ئەكتەری ئەمریكی كیم كارداشیان لە دیمانەیەكدا دەڵێ: پێموایە هەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەم كاتێك لە پیاوان دوور دەكەومەوە و پێویستم بە پیاو نییە بۆ ئەوەی بگەم بە ئاواتەكانم.

لە چوارچێوەی ئەو دیمانەیەدا ماڵپەری كۆنتاكت میوزیك كە تایبەتە بە هەواڵی ناوداران ئاشكرای كرد كیم كە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ یاریزانی ئەمریكی ریجی بوش و یاریزانی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبووە، پێیوایە زۆر دڵخۆشترە كاتێك بە تەنیا دەژی، بەڵام بڕوای بەوە هەیە كە رۆژێك خویستی راستەقینە دەدۆزێتەوە ئەمەش رەنگە جۆرە تاموچێژێكی زیاتر بە ژیانی ببەخشێت، چونكە تا ئێستا خۆشەویستییەكی راستەقینەی نەدۆزیوەتەوە كە بتوانێت هەست بە ئارامی بكات.
Top