وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە

وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە
لە چوارچێوەی چالاكیەكانی فیستیڤاڵی سینەمایی ئەسكەندەریە لە وڵاتی میسر، رۆژنامەنووسان سیرین عەبدلنوریان خستە هەڵوێستێكی ناخۆشەوە بە پرسیارەكانیان بەجۆرێك زۆر نەمابوو سیرین بگریێت، بەڵام لەدواساتەكاندا توانی بەرگە بگرێت. رۆژنامەنووسان رەخنەی ئەوەیان لێگرت كە هیچ لەبواری نواندن نازانێت و باشتر وایە تەنها گۆرانی بڵێت و بەشداری كاری نواندن نەكات، لەو ماوەیەشدا كە بەشداری چەند فیلمێكی كردووە هیچ داهێنانێكی نەكردووە. سیرین وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە و وتی”چاوەڕوانی ئەوە بووم دەستخۆشیم لێ بكرێت نەك ڕەخنەم ئاراستە بكرێت، ئەگەر فیلمەكە سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە ئەوا تەنها بەهۆی منەوە نییە، دەرهێنەر و چەندین ئەكتەر هەن نەك تەنها من و ئەوانیش وەكو من بەشدارن لە فیلمەكە بۆچی ئەگەر سەركەوتوو نەبێت تەنیا من بەرپرس بم.








Top