باوكی عاصی لە ماچ كردنی كچەكەی توڕەیە
تۆبا بە باوكی راگەیاند بوو دوای تەواو بوونی كاری وێنەگرتن هەندێك لە كارەكانی بڕیاریداوە پشووی هاوین لەگەڵ سامی ئیدانی دەرهێنەری زنجیرەی (دزی دڵەكان) بەسەر دەبات، باوكیشی رازی بوو، بەڵام بە مەرجێك بە مایۆ دەرنەكەوێت لەگەڵی و وێنە نەگرن بۆ رۆژنامەكان.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی (خبر تورك) بڵاویكردەوە كە باوكی تۆبا زۆر توڕە دەبێت كاتێك دیمەنە سەرنجڕاكێشەكانی كچی دەبینێت بەجۆرێك تەلەفزیۆنەكەی دەگۆڕێت كاتێك كچەكەی ماچ دەكرێت لە كارە هونەرییەكاندا.