هونەرمەندی گەورەی كورد حەمەجەزا كۆچی دووایی كرد

هونەرمەندی گەورەی كورد حەمەجەزا كۆچی دووایی كرد
دووای ئەوەی ماوەيەك بە نەخۆشییەكی درێژخایان دەیناڵاند، شەوی رابردوو هونەرمەند حەمەجەزا لەشاری سلێمانی كۆچی دووایی كرد


دوێنى شەو نزيكی کاتژمێر 2:00 ى رێکەوتی 1/10/2010 حەمە جەزا لەتەمەنی 63 ساڵی کۆچیی دوایی کرد. دووای ئەوەی ماوەیەك بوو تووشى نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس ببو.

هەر ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەندی گەورە لەرێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەند و كەسایەتی دیار لە گۆرستانی گردی سەیوان لەشاری سلێمانی نێژرا.

جێی ئاماژەیە هونەرمەند فەرهەنگێكی گەورەی بۆ هونەری كورد جێ هێشتووە، كە بونەتە بەشێك لە دەوڵەمەندكردنی هونەری میوزیك و گۆرانی لە كوردستاندا، ئەمە جگە لەوەی هونەرمەند لەرۆژانێكدا ئیلهام و كڵپەی ناخی پێشمەرگە بووە و، رەنگە "هۆ كاكی پێشمەرگە" و دەیان گۆرانی تری هونەرمەند بەشێك بوبن لەو مێژووەی لەشاخ تۆمار كراون و هەردەم لەبیر ناچنەوە.
Top