مێرنا خەیات گرنگی بە كەسایەتی هونەرمەند دەدات نەك رووخساری
دەربارەی كاركردنی لەگەڵ هونەرمەندان و پێوەندیی لەگەڵیان، مێرنا دەڵێ: پێوەندییەكی ئاساییم هەیە لەگەڵ هەموو ئەو هونەرمەندانەی كاریان لەگەڵدا دەكەم، جیاوازی ناكەم لەنێوانیان ئەوەی بە لای منەوە گرنگە كەسایەتی هونەرمەندەكەیە نەك جوانی و رووخساری دەرەوەی یان ناوبانگی، گرنگ ئەوەیە بەشێوەیەك پێشكەشی جەماوەری بكەم كە لێم رازی بێت و دەستخۆشیم لێبكات.