پیرلۆ ده‌یه‌وێت ئه‌گوێرۆ بگوازێته‌وه‌ ریزى خانمه‌ پیره‌كه‌

پیرلۆ ده‌یه‌وێت ئه‌گوێرۆ بگوازێته‌وه‌ ریزى خانمه‌ پیره‌كه‌
پیرلۆ ده‌یه‌وێت ئه‌گوێرۆ بگوازێته‌وه‌ ریزى خانمه‌ پیره‌كه‌
به‌ پێى هه‌والێكى رۆژنامه‌ى لاگازیتا سپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئیتالی هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ دواى كۆتایی هاتنى گرێبه‌ستى ئه‌گویرۆ له‌گه‌ڵ مان سیتى نیازی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 32ساله‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌ بگوازیته‌وه‌ ئیتالیا بۆ یارى كردن له‌ ریزى یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا پیرلۆى راهێنه‌ری یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ متماته‌ى ته‌واوی به‌ تواناكانى ئه‌م ئه‌ستێره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هێلی هێرشبه‌رى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خولى ئیتالی به‌ده‌ست بهێنن، ئیداره‌ى یۆڤی ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌م یاریزانه‌ بگرن بۆ چوونه‌ خولى ئیسپانی بۆیه‌ هه‌رچى زووه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ بگوزانه‌وه‌ ئیتالیا و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ پێشوازى كردن له‌م هێرشبه‌ره‌.
كارزان كانه‌بی
Top