كچان به گشتى له كوردستان دوورن له وه‌رزش
كچان به گشتى له كوردستان دوورن له وه‌رزش
تیپى باله‌ى یانه‌ى ئافرۆدێت یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له له شارى سلێمانى گرنگى زۆر به یارییه‌كانى كچان ده‌دات، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى باله تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى باله‌ى نایابى كوردستان و عێراق ، ڤانێست بڕیار یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 2000ى شارى سلێمانیه و قوتابیی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه له زانكۆى سلێمانى ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى -دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* چۆن بوو یارى باله‌ت هه‌ڵبژارد؟
-به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له منداڵییه‌وه خه‌ونم بووه وه‌ك باوكم ببم به یه‌كێ له یاریزانه باشه‌كانى كوردستان، هه‌ر پشتگیری ئه‌ویش بووه هۆى به‌رده‌وامى من.
*ئاستى یاری باله‌چۆن ده‌بینى؟
- ئاستى یارى باله له كوردستان هیچ وه‌كو پێویست نییه به شێوه‌یه‌ك كه قه‌ت ده‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بووه له ناو خه‌ڵكى خۆشمان‌دا.
*پێت باشه چى بكرێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه؟
-كه‌سی شیاو بۆ شوێنى شیاوبێت.
*نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان به‌گشتى ؟
-كاریگه‌ری دابه‌زینى ئاستى یاریزان نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتییه، چونكه كه پاڵه‌وانێتى نه‌كرێ كه‌م یاریزان ئاماده‌یی ئه‌وه‌ى تێدایه بێ هۆكار بێت بۆ مه‌شق كردن و ئاستى خۆ پێشبخات، له كاتێكدا هیچ خولێك نییه ئاستی خۆی تێدا ببینێته‌وه.
*گرفتى ئه‌م یارییه له یى ده‌بینى؟
- گرفته‌كه ته‌نیا له‌م لایه‌نانه‌وه‌یه كه به‌رپرسن له وه‌رزش به‌گشتى، وه‌كو یارى باله‌ش گرفتى سه‌ره‌كى هه‌ر ئه‌وانن دووه‌میش كه‌مته‌رخه‌مى خۆمان كه رێگه‌مان بۆ خۆشكردوون
*چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كچان زیاتر روو له وه‌رزش بكه‌ن؟
- كچان به گشتى له كوردستان دوورن له وه‌رزش، له‌م رۆژانه كوژرانى كچه پاڵه‌وانێكى ئاسیام بینى له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌ى، بۆیه به بۆچوونى من تا ئه‌مانه رووبدات كچان تا بێت زیاتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه له وه‌رزش.
*پێت باشه چاكسازی له وه‌رزش بكرێ؟
- به دڵنیاییه‌وه وه‌رزشى ئێمه به تایبه‌تى زۆر پێویستى به‌وه‌یه كه ئاوڕێكى لێ بدرێته‌وه تا بێت به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات.
*هیواو ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك له وه‌رزش ؟
-هیوام وایه رۆژێ له رۆژان وڵاته‌كه‌م ده‌رفه‌تى من و زۆرێكى تر بدات له‌وه‌ى ئه‌و توانایه‌ى هه‌مان هه‌ر وا نه‌ڕوات بتوانین زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو؟
-خوێندن ته‌واو بكه‌م له بواره‌كه‌ى خۆم به‌رده‌وامى پێبده‌م به شتى جیاوازتر.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى باله‌ى كوردستان دابمه‌زرێ توش یه‌كێك بیت له یاریزانه‌كانى؟
- دووجار بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق هه‌ڵبژێردراوم، به‌ڵام كه ئه‌وان تا ئێستا ده‌نگیان نه‌بێ هیچ هیوایه‌ك نییه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان.
*به‌چ یاریزانێكى باله‌ى جیهانى سه‌رسامیت؟
- یاریزانى به‌رازیلی ناتالیا.
*هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌شكراوه؟
- به‌لێ له یانه‌ى قه‌ره‌قووش.
* له كۆمه‌گه‌ڵه‌ى كوردی تا چه‌ند پشتگیری وه‌رزشی كچان ده‌كرێ؟
- پشتگیری تاكه كه‌سى لێده‌رچێ وه‌كو خێزان یان راهێنه‌ر وه‌كو لاینه‌كان هیچ پشتگیرییه‌ك نییه و ناشبێ، چونكه سیاسه‌ت و مه‌سڵه‌ه‌ت زۆر تێكه‌ڵ بووه.
*چى به به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌لێ؟
-هیوادارم ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تى له‌سه‌ر یانه‌كانه جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێك كه ئه‌ركی خۆیانه پێیان جێ به‌جێ نه‌كرێ عه‌یب نییه واز بێنن بۆ كه‌سى شیاوترى جێبهێلن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته.