نه‌ورۆز بێ كێشه بوو
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی نه‌ورۆز له ده یارى رابردوو له خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان له كۆمه‌له‌ى دووه‌می خوله‌كه خاوه‌نى ته‌نیا دوازده خاڵه‌و هێشتا هیواى ئه‌وه‌ى ماوه له یارییه‌كانى داهاتوو بتوانێ قه‌ره‌بووى ئه‌نجامه‌كانى رابردووى بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله‌كه نزیك بێته‌وه، ئێستاش یانه به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه كامه‌ران عه‌لی درێژه‌ى داوه به ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى دواى دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ش ئێستا یاریزانێكى پێشووى یانه‌كه راهێنه‌رى مه‌شقی یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌كات، له‌م باره‌شه‌وه هاوكارله‌تیف یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م ساڵ یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدارى كردوه له خولى نایابى كوردستان له سه‌ره‌تاى خوله‌كه بۆ چه‌ند یارییه‌ك ئاستمان وه‌كو پێویست نه‌بووه، به‌ڵام دۆخى تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كى گشتى گۆڕانكارى به‌سه‌ر داهاتوو ئێستاش له ناوه‌ڕاستى ریزبه‌ندى یانه‌كانین و هیواى زۆرمان ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته تر له یارییه‌كانى ماومانه به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو ستافی یاریزانانیش هیواى زۆرمان ماوه تاكو كۆتایی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه ده‌جه‌نگین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنین له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه، ئه‌گه‌ر چانس یاوه‌رمان بێت به‌هۆى ئه‌و یارییه باشه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین له یانه‌ى نه‌ورۆز بێگومان ده‌توانین خۆمان بگه‌ینه یارییه‌كانى قۆناغى داهاتوو، گوتیشى: بۆ ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش خۆمان ئاماده كردوه، ئامانجى هه‌موو یاریزانه‌كانه كه بتوانین هه‌موومان به یه‌ك ده‌ست سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین شه‌ڕى سه‌رجه‌م یانه‌كانیش بكه‌ین، له‌باره‌ى هاتنى گرێبه‌ستیش گوتى: تاكو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكم پێشكه‌ش نه‌كراوه له یانه‌كانى خولى عێراقی و په‌یوه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز و چاوم له‌وه‌یه یانه‌كه بگه‌ینه قۆناغى داهاتوو.
كارزان كانه‌بی