مان یونایتد شوێنگره‌وه‌ی دیخیای دۆزیته‌وه
یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی پلانى هێنانى گۆڵپارێزێكى خولى ئینگلیزی داناوه وه‌كو شوێنگره‌وه‌ی گۆڵپارێزى ئیسپانى و یانه‌كه‌ى دی خیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گۆڵپارێزه وه‌كو شوێنگڕه‌وه‌ى ئه‌و گۆڵپارێزه دابنێت كه ده‌نگۆى رۆیشتنى گۆڵپارێزه ئیسپانیه‌كه هه‌یه له یانه‌ى شه‌یتانه سوره‌كان رۆژنامه‌ى لیكیبی فه‌ره‌نسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى مان یونایتد له میركاتۆى هاوینه هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى گۆڵپارێزى یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزی هۆگۆلوریس بۆ شوێنى دیخیا له یاریگاى ئۆلترافۆرد، هه‌رچه‌نده هۆگۆ ماوه‌ى نۆ ساڵه له ریزى یانه‌ى تۆتنهامه به‌ڵام مان یونایتد ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ست پێبكات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، گۆڵپارێزه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ى به‌ره‌وكۆتایی ده‌چێت له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزیه‌كه، لۆریس 363یارى ئه‌نجامداوه‌له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2012 له یانه‌ى لیۆنه‌وه رووى له‌م یانه‌یه كردوه ئێستاش ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى مان یونایتد رۆلێكى تر بگێرێت له نێو لاكێشه‌ى سه‌وزی یاریگا.
كارزان كانه‌بی