باڤارییه‌كان بیر له‌ هێنانى لۆكاس ده‌كه‌نه‌وه‌

باڤارییه‌كان بیر له‌ هێنانى لۆكاس ده‌كه‌نه‌وه‌
باڤارییه‌كان بیر له‌ هێنانى لۆكاس ده‌كه‌نه‌وه‌
به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى نزیك له‌ یانه‌ى بایرن میونخی ئه‌ڵمانى كه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى داواییدا په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى باڤاری و لۆكاس فاسكیز هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیروراكانیان ئاڵوگۆر بكه‌نه‌ له‌سه‌ر میكانیزمی گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ریزى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ و بتوانن بگه‌نه‌ رێكه‌وتن، ئیداره‌ى یانه‌ى بایرن بۆ چه‌ند هۆكارێك ئامانجى له‌م یاریزانه‌ ئیسپانیه‌ گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته‌ ئامانجى تیپه‌كه‌ و له‌ وه‌رزی نوێ له‌ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا یارى بكات،هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ یاریزانێكى خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ و یاریزانێكه‌ زۆر جدی و پاپه‌ند و پرۆفیشناله‌ له‌ نێو یاریگا، جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت شوێنى دۆگلاس كۆستاى به‌رازیلی به‌م یاریزانه‌ ئیسپانیا پڕ بكاته‌وه‌، دواى رۆیشتنى یاریزان بریسیتش بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان كه‌ وه‌كو یاریزانێكى جۆكه‌ر بووه‌ فاسكیز ده‌توانی شوێنى ئه‌ویش پڕ بكاته‌وه‌، ده‌یانه‌وێ ئه‌و یاریزانه‌ش بدۆزنه‌وه‌ له‌ نێو یاریگا كه‌ لیڤاندۆڤسكی گۆڵكارى یانه‌كه‌ خۆشى ده‌وێ ده‌توانێ له‌ هێله‌كانى به‌رگرى و هێرشبه‌ریش یارى بكات بۆیه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ هه‌موو شێوێك ده‌توانێ له‌گه‌ڵ بایرن خۆى بگونجێنێ .
كارزان كانه‌بی
Top