چاره‌نووسى كومان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌ مه‌ترسیدایه‌

چاره‌نووسى كومان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌ مه‌ترسیدایه‌
چاره‌نووسى كومان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌ مه‌ترسیدایه‌
دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى نوێی بارسێلۆنا و هاتنى جوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى تازه‌ى یانه‌ى بارسای هه‌رێمى كه‌تالۆنیا له‌ ئێستادا ده‌نگۆیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ره‌نگه‌ وه‌رزى داهاتوو كومان له‌ بارسا نه‌بینرێ، هه‌ر چه‌نده‌ زۆربه‌ى پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌وا رۆنالد كومانى هۆله‌ندى وه‌رزى نوێیش له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى لاپۆرتا بۆ سه‌رۆكایه‌تى بارسا ئه‌و خه‌ونه‌ى له‌ ناو برد و پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كان بوو، پۆرتا له‌ لێداونێكى بۆ كه‌ناڵى سێ ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا متمانه‌ى ته‌واوى به‌و راهێنه‌ره‌ نییه‌ بۆ وه‌رزى داهاتوو و هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو ده‌سه‌لاتى ته‌واو هه‌بووه‌ له‌ یانه‌كه‌، بۆیه‌ بارسا له‌ وه‌رزى نوێ بیر له‌ هێنانى راهێنه‌رێكى تازه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كه‌ى ، هه‌ر چه‌نده‌ ئیداره‌ى پێشوو به‌ته‌واوى رێنماییه‌كانى ئه‌و راهێنه‌ره‌ هۆله‌ندییه‌ رازی بووینه‌ به‌ تایبه‌تى رێگه‌دان به‌ رۆیشتنى لویس سوارێزى یاریزانى یانه‌كه‌ كه‌ ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ گۆڵكاره‌كانى خولى ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌نتیكۆمه‌درید، بۆیه‌ بارسا ره‌نگه‌ پلانى تۆكمه‌ ترى هه‌بێ بۆ به‌هێز كردنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ و هێنانى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگ، هه‌ر چه‌نده‌ ئێستا له‌ پله‌ى دووه‌مى خولى ئیسپانییه‌ و به‌ڵام یانه‌كه‌ له‌ خولى پانه‌كانى ئه‌وروپا كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستى پاریس سانجێرمان .
كارزان كانه‌بی
Top