نیمار بۆ مانه‌وه‌ى مه‌رجی گه‌وره‌ى هه‌یه
هه‌ر چه‌نده ئیداره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى بۆ چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى نیمارى به‌رازیلی ئه‌نجامده‌دات بۆ مانه‌وه‌ى له یانه فه‌ره‌نسیه‌كه، به‌ڵام نیماریش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پاریس به‌رده‌وام بێت، رۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا دواى چه‌ندین دانیشتنى دوورودرێژ له‌گه‌ڵ نیمارى به‌رازیلی هه‌ردوو لاه گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌یان درێژ بكه‌نه‌وه تاكو ساڵى 2026ى داهاتوو، نیمار مه‌رجی ئه‌وه‌ى داناوه كه ده‌بێته پاداشتێكى گه‌وره‌ى پێ بده‌ن له ئه‌گه‌رى به‌ده‌ستهێنانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا وه گرێبه‌سته‌كه‌شى تاكو ته‌مه‌نى 34ساڵى بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى تا ئه‌و ته‌مه‌نه له‌گه‌ڵ پاریس به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش دواین بڕیارى نیمار ده‌بێت بۆ ناسر خلێفی و به‌رپرسانى یانه فه‌ره‌نسییه‌كه. هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه هه‌ردوو لا رازی بووینه به نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلیه، پێگه‌ى ده سپۆرتیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه نیمار بۆ ده ساڵى داهاتوو له پاریس ده‌بێت، ئه‌و پێگه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه كه نیمار تا ساڵى 2025-2026له پاریس ده‌بێ كه چوار ساڵى تر‌ى درێژ كردیته‌وه، هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ستى نیمار له كۆتاییه‌كه‌ى بوو ده‌نگۆیه‌كانیش ئه‌وه بووه كه نیمار جارێكى تر ده‌گه‌رێته‌وه یانه كۆنه‌كه‌ى كه بارسیلۆنایه له‌م وه‌رزه‌ش نیمار له 18یارى 13گۆڵى كردوه و شه‌ش گۆڵى دروست كردوه .
كارزان كانه‌بی