ریال و بارسا به‌رده‌وام ده‌بن له گواستنه‌وه‌ى یاریزانان
هه‌ردوو تیپه به‌ناوبانگه‌ى ولاتى ئیسپانیا دوو جه‌مسه‌ره ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ى یه‌كترى و دوو تیپه‌كه‌ى كلاسیكۆى ئیسپانیا بارسا و ریال مه‌درید هه‌وڵى نوێی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى نوێ ساڵى داهاتوو ژماره‌یه‌ك یاریزان بهێننه ریزى تیپه‌كانیان، له‌م باره‌شه‌وه رۆژنامه‌نوسى به‌ناوبانگ خۆرخی كابریس ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه له سه‌ر دواین زانیارى له سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزانان له وه‌رزى نوێ ریال مه‌درید هه‌موو هه‌ولێكى خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ هالاندی نه‌رویجی وه‌رزى نوێ له مه‌درید بێت، سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش له‌و به‌لێنه پاشگه‌ز نابێته‌وه، پاریس سان جێرمانیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه ئیمبابی ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك له‌مه‌ش ریال مه‌درید بێ هیوا بووه، فاسكیزی یاریزانى ریال مه‌درید له وه‌رزی داهاتوو ده‌چێته ریزى یانه‌یه‌ك له خولى ئینگلیزی، سه‌باره‌ت به یانه‌ى بارساش ئه‌و یانه كاتالۆنیه ناتوانێ بڕه پاره‌ى زۆرى بۆ هالاند دابین بكات، بۆیه بێ هیوا بووه له‌م یاریزانه و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژووناكات، جگه له‌وه‌ش ریال مه‌درید چاوی له گواستنه‌وه‌ى یاریزان دی فرۆتۆس له ریزى یانه‌ى لیڤانتى ده‌یگوازینه‌وه ریزى تیپه‌كه‌ى، بارساش له پلانى دایه یاریزانى تر بكاته ئامانج و تیپه‌كه‌ى سه‌ر له‌نوێ به‌هێز ده‌كاته‌وه.
كارزان كانه‌بی