هه‌ڵبژارده‌ى هێزى له‌شى كوڕان و كچانى كوردستان دیارى ده‌كرێت

هه‌ڵبژارده‌ى هێزى له‌شى كوڕان و كچانى كوردستان دیارى ده‌كرێت
هه‌ڵبژارده‌ى هێزى له‌شى كوڕان و كچانى كوردستان دیارى ده‌كرێت
یه‌كێتى ناوه‌ندى هێزی له‌شى كوردستان به‌مه‌به‌ستى زیاتر به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان و خزمه‌ت كردنى زیاترى وه‌رزشكارانى ئه‌م یارییه‌ بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ به‌ر له‌ هاتنى مانگى ره‌مه‌زان دوو پاڵه‌وانێتى له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان بۆ هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان به‌جیا ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى هێزى له‌شى كوردستان دیارى بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌تحی عه‌باس سه‌رۆكى یه‌كێتى هێزی له‌شى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتى ناوه‌ندى هێزى له‌شى كوردستان به‌رنامه‌ى زۆرمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین گرنگى ته‌واو به‌م یارییه‌ى خۆمان بده‌ین له‌ كوردستان ئامانجیشمان پێشخستنى ئه‌م یارییه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان كه‌ ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ خه‌لێكى زۆر رووى له‌م یارییه‌ كردووه‌، گوتیشى: به‌رنامه‌ى داهاتوومان ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كوردستانه‌ بۆ ئاستى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان له‌ ئاستى كوڕان له‌ شارى هه‌ولێر پێش مانگى ره‌مه‌زان ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ به‌ سپۆنه‌سه‌ر ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، مه‌به‌ستمان له‌م پاڵه‌وانیه‌یته‌ ده‌ستنیشان كردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانه‌ له‌ یارى هێزى له‌ش بۆ كوڕان بۆ هه‌ردوو ئاست، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كوردستانه‌ بۆ ئاستى كچان بۆ هه‌رسێ یارى دبنى و پێنچ پرێس و دیفلێت له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامى ده‌ده‌ین ئه‌ویش بۆده‌ستنیشتن كردنى یاریزانانى كچى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان و بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ین له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ جگه‌ له‌ یاریزانان ستافی راهێنه‌رانیش دیارى ده‌كه‌ین به‌ هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ك ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ین خۆشمان ئاماده‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ باشترین شێوه‌ به‌شدارى خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان بكه‌ین له‌ سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top