پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى خۆی نویێ ده‌كاته‌وه
تیپى تۆپى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به رابه‌رایه‌تى وه‌لی كه‌ریمى راهێنه‌رى یانه‌كه نه‌یتوانیوه ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه، بۆیه ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه ستافێكى تازه‌ى بۆ راهێنه‌رى یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد و راهێنه‌رى یانه‌كه‌شى له ئه‌ركى مه‌شقی یانه‌كه دوورخسته‌وه‌ئه‌ركى یانه‌كه‌ى به‌خشییه هه‌ریه‌ك له راهێنه‌ران فریا حه‌مه ساڵح وكه‌یوان قادر و ئه‌رسه‌لان جه‌لالیش وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه چه‌ند یاریزانێكى له یانه‌كانى تر‌ى عێراق هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له‌م قۆناغه ئاستى تیپه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه له‌م باره‌شه‌وه ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو هاوكارێك له تیپى پێشكه‌وتوانم له‌گه‌ڵ ستافی راهێنه‌ران به‌شدارى مه‌شقه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌ت به تیپه‌كه بكه‌ین له‌و بارودۆخه ده‌ربازی بكه‌ین،وه به‌دڵنیاییه‌وه ئامانجمانه دوو كارى سه‌ره‌كییه بیكه‌ین، سه‌ره‌تا تیپه‌كه‌مان له ناوچه‌ى مه‌ترسی دووربكه‌وینه‌وه و چاویشمان له‌وه‌یه له قۆناغی دووه‌م ئاستى تیپه‌كه‌مان به‌رز بێته‌وه ئه‌وه‌ش به هه‌وڵى هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێت، وه متمانه‌شمان به‌خۆمان هه‌یه وه‌كو ستاف و متمانه‌ى ته‌واومان به یاریزانه‌كانیش هه‌یه، وه پاڵپشتى سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و ئیداره‌ی یانه گڕوتینێكى باشترمان پێ ده‌به‌خشێ، سه‌باره‌ت به گرفته‌كانیش گوتى: پێكانى یاریزانان كاریگه‌رى له‌سه‌ر تیپه‌كه هه‌یه، به‌ڵام پشت به‌خوا كۆمه‌لێك یاریزانى لاوى ساڵى رابردووی یانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵمانن وه‌ده‌رفه‌تیان پێ ده‌ده‌ین جێگاى ئه‌و یاریزانانه بگرنه‌وه كه به‌هۆى پێكانه‌وه لێمان دوورن، گوتیشى: كارمان ئاسان نییه، به‌ڵام هه‌رگیز له به‌رپرسیاریه‌تى راناكه‌ین هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین تا پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به باشترین شێوه ده‌ربكه‌وێ، ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قۆناغه ببڕین وه هه‌وڵى ته‌واویش ده‌ده‌ین، به‌رنامه و پلانى تریشمان هه‌یه، چونكه ئێمه له خولى پله یه‌كى عێراقیش به‌شدارین و چاومان له ئه‌نجامه.
كارزان كانه‌بی