رۆژگار زرار حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌تى كوردستان بكه‌م

رۆژگار زرار حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌تى كوردستان بكه‌م
رۆژگار زرار حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌تى كوردستان بكه‌م
رۆژگار زرار ناوێكی ئاشنای دنیای وەرزشیی لە هەرێمی كوردستان، ئەم گەنجە لە دایك بووی شاری هەولێرە، دەربارەی سەرگوزشتەی ژیانی منداڵی خۆی بۆ گۆڤاری گولان گوتی: وەك هەر منداڵێكی ئاسایی خولیایی تۆبی پێ بوومەو لە كۆلانەكان یاریم كردووەو دواتر كە شارەزایی كەمم لە تۆپی پێ پەیدا كرد روو كردە یاریكردن لە تیپە رێكخراوەكان و سەرەتاش بۆ لاوانی هەولێر یاریم كرد، ئەوە بۆخۆی خەونێكی منداڵیم بوو. لەساڵی 2005 لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بووینە پاڵەوانی كوردستان، ئەوە وەك ئەوە بوو لای من كە جامی ئەوروپا یان جیهانیمان بردۆتەوە. بە هەر هۆیەك بێت ڕووم لە ئەوروپا كرد و ئێستا لەساڵی 2006 ەوە لە وڵاتی نەمسا دەژیم هەر كە گەیشتم بە نەمسا پەیوەندیم بە یانەی Fc.innsbruchk كردو لەو وڵاتەشدا لەسەر ئاستی لاوان بەشداریم لە بۆندس لیگای نەمساوی كرد سێ ساڵ لەسەر ئاستی لاوان مامەوە. لە ساڵی 2011 لەشاری ڤینا پەیوەندیم بە یانەیی Fc,favach كرد و ماوەی حەوت ساڵ لەو یانەیە یاریم كردو خاوەنی 155 گۆلم ئەوەش لە كۆی 323 یاریدا. ئەم یانەیەش پلەی سێی نەمسایە. رۆژگار زرار جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەوا لە ساڵی 2019 پەیوەندی كردووە بەیانەی SV Würmla وەك ڕاهێنەری سەرەكی یانەكە بۆ ماوەی یەك ساڵ توانیویەتی لە باشترینەكانی جەولەی یەكەم وەك راهێنەر باشترین بەدەست بیهێنێ. رۆژگار زرار دووپاتیدەكاتەوە كەوا لە بواری ڕاهێنەرایەتی هەر لەو یانەیە سێ ساڵ ڕاهێنەراتی كردووەو توانیویەتی دوو ساڵ لەسەر ئاستی شاری ڤینا ببینە پالەوان. هەر کارێک لە هەر ولاتێک بەدل بەگیانێکی خاوێن ئەنجام بدەی هەمیشە. سەرکەوتوو دەبی...... (رۆژگار زرار) بووە( دوهەم) باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی شاری( ڤیناو) دەورووبەری لەکۆیی( 16) راهێنەر. لەهەڵبژاردنکدا لە سەرۆکایەتی یەکیتی تۆبی بێی شاری( ڤینا) ... دەست نیشان کردنی باشترینەکانی (2020) رۆژگار( لەپلەی دوهەم) دێت .رۆژگار زرار بۆ گۆڤارەکەمان ئاشكرای دەكات كە لەخانەوادەیەكی وەرزشی بوومە باوكم یاریزان بووە منیش وەك باوكم وەرزشم هەڵبژاردووەو ئێستاش وەرزش لەگەڵ خوێنم تێكەلاو بووە ناتوانم دەست بەرداری بم. رۆژگار زرار وەك رێنمایی بۆ وەرزشوانان دەلێ: یاریزانی كوردستان پێویستە لەسەر رێنمایی ڕاهێنەر بروات و خۆشەویستی بۆ یاری كردن هەبێ و هەموو وزەی خۆی لە یاریكردن خەرج بكات. دەربارەی خۆشم زۆرم بەلاوە پیرۆزە كە خزمەت بە بواری وەرزشی بكەم لە كوردستان و وەك راهێنەرێك رۆڵی خۆم ببینم، هیوادارم بەرپرسانی وەرزشی لە هەرێمی كوردستان زیاتر پەرە بە بزاڤی وەرزشی بدەن و بەشێوەی زانستی یاریزانان رابهێنرێن و ئەكادیمیای زانستی وەرزشی بكرێتەوە.
قه‌هارهه‌ولێری
Top