شه‌تره‌نج جیاواز له وه‌رزشه‌كانى تر وه‌رزشێكى خێزانییه
شه‌تره‌نج جیاواز له وه‌رزشه‌كانى تر وه‌رزشێكى خێزانییه
یانه‌ى وه‌رزشیی شه‌تره‌نجى خانزاد یه‌كێك له‌و یانانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان وعێراق خاوه‌نى زۆرترین چالاكى و ئه‌نجامى شایسته‌یه له پاڵه‌وانیتیه‌كان، به‌رپرسانى یانه‌كه به‌رده‌وام چالاكی جۆراوجۆریان هه‌یه به‌بێ ماندووبوون، ماوه‌یه‌كى زۆریشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن یارى شه‌تره‌نج بخنه نێو وانه‌كانى تر و له پرۆگرامه‌كان وه‌كو وانه له لیستى وانه‌كان بێت، جگه له‌وه‌ش ئامانجى ئه‌وان زیاتر گه‌شه‌كردنى بوارى یارى شه‌تره‌نجه له سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان، دڵزار حه‌مه ساڵح قادر سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی شه‌ره‌نجی خانزاد یه‌كێكه له‌و سه‌رۆك یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر پێشخستنى ئه‌م یارییه‌ى داوه له‌كوردستان بۆ، ناوبراو خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له كارگێڕى و ژمێریارى ودووبڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له بوارى راهێنه‌رى و ناوبژیوانى شه‌تره‌نج هه‌یه، دڵزار له دایك بووى ساڵى 1974ى قه‌زاى كۆیه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره و گۆڤاری گوڵانیش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*به‌رنامه‌تان چییه بۆ داهاتووى یارى شه‌تره‌نج له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان؟
-له‌و كاته‌ی ئه‌ركی یانه‌ى خانزادم گرته ئه‌ستۆ كارى یه‌كه‌ممان ئه‌وه بووه شه‌تره‌نج نه‌وه‌ك به ته‌نها له هه‌ولێر، به‌ڵكو له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان به‌ره‌ووپێشبه‌رین و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ى له تواناماندا بووبێت كاره‌مان بۆ كردووه و به‌رده‌وامیشین له سه‌رى، ئه‌وه‌ى تا ئێستاش كردوومانه خۆشبه‌خاتنه به پێی پلان و به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بووه، چالاكییه‌كان و به‌شدارییه‌كانمان له پاڵه‌وانیتییه‌كانى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه گه‌واهی ئه‌و راستییه‌ن كه كارێكمان كردووه شانازی پێوه بكه‌ین.
*مه‌به‌ستان چی بوو له‌وه‌ى وانه‌ى شه‌تره‌نج بچێته ناو پرۆگرامه‌كانى خوێندن؟
- ئاشكرایه كه هه‌مووان له سه‌ر ئه‌و رایه كۆكن كه شه‌تره‌نج یارمه‌تیده‌رێكى به‌هێزه بۆ چالاككردنى مێشك، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش ده‌مێكه وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌مه‌یان كردۆته پرۆگرامی قوتابخانه‌كان، خۆشبه‌خاتنه‌ش ئێمه له كوردستان ده‌مێكه كارمان له سه‌ر ئه‌وه كردووه و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى وه‌رزشیش هاوئاهه‌نگ و پشتیوانى پرۆه‌كه‌مانن، به‌ڵام ئه‌مه كارێكى وا ئاسان نییه و پێویستى به هه‌وڵى زیاتر هه‌یه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین كه هه‌نگاوه‌كان زۆر باش چوونه‌ته پێش و ئاماده‌كارییه‌كى باشى بۆ كراوه.
*كه‌ى ده‌ست به خوێندن ده‌كرێ له گشت قوتابخانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان؟
-مه‌به‌ستى ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان كۆك بن له سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه‌ى یانه‌ى خانزاد به‌رێنوینی چه‌ندین پسپۆڕ و ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى دایناوه به سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامی وڵاتانى ئه‌وروپی تا ئێستا سێ په‌رتووكمان ئاماده‌كردوون كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى په‌روه‌رده و خوێندن بگونجێ، هیوادارین دواى دیراسه‌كردنى ته‌واوى لایه‌نه‌كانى ئه‌م بواره بتوانین خزمه‌تێك به شه‌رتره‌نج و په‌روه‌رده و خوێندنى وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نین.
*گرفتان چییه وه‌كو یانه‌ى خانزاد؟
-ئه‌گه‌ر چى گرفت زۆر بوونه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و گرتانه‌ش نه‌مان هێشتووه شه‌تره‌نج له كوردستان په‌كی بكه‌وێ، دیاره له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردووه ئه‌و بارودۆخه جیاوازانه‌ى هاتنه به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسی عێراق هه‌ر له شه‌رى داعش و په‌لاماردانى كوردستان و بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم، به‌ڵام به كۆششی هه‌مووان توانیمان درێژه به كاروانه‌كه بده‌ین و نه‌مانهێشت كاریگه‌رى سلبی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر چالاكییه‌كانمانه‌وه هه‌بێت.
*كردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو چالاكییه له‌م قه‌یرانه هۆكاره‌كه‌ى بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه؟
-ئه‌نجامنه‌دانى چالاكی له هه‌ر بوارێك ماناى سستبوونى ئه‌و سێكته‌ره ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌و پلانه‌ى پێشتر دامانڕشتبوو له سه‌رى به‌رده‌وام بووین سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه‌ى هاته پێشه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چالاكییه‌كانمان بوونه ئومێدێك بۆ شه‌تره‌نجزانانى سه‌رجه‌م چاره‌كانى كوردستان كه هه‌ر كاتێك پاڵه‌وانێتیمان رێكخستبێ، ئه‌وا زۆرترین ژماره به‌شداربوونه و ته‌نانه‌ت له دوورترین شوێن هاتوون به‌شداربوونه.
* ماوه‌یه‌كى زۆره له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌و نا بینرێن هۆكارى چییه؟
-هه‌رێمه‌كه‌مان تووشى چه‌ند بارودۆخێك بووه، به‌و هۆیه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌شدارییه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا كرد، هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه دانه‌بڕێن و به‌رده‌وام به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌مان كردووه، دواجار له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب به‌شداربووین له تونس، ناتوانین بلێن ماوه‌یه‌كى زۆره‌دابڕاوین، به‌ڵكو ئه‌مه بۆ دووساڵ ده‌چێت به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه نه‌مانتوانیوه به‌شداربین له ده‌ره‌وه‌ى، ئه‌مه‌ش به‌تها بۆ ئێمه نه‌بووه، به‌ڵكو هاتنى ئه‌و په‌تایه كاریكه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى چالاكییه وه‌رزشیه‌كان كردووه له سه‌رتاسه‌رى جیهان.
*هاوكارى كه‌س و كارى یاریزانه‌كانتان به چ شێوه‌یه‌كه؟
- شه‌تره‌نج جیاواز له وه‌رزشه‌كانى تر وه‌رزشێكى خێزانییه، ئێمه كه‌شێكى وامان ره‌خساندووه كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین، حه‌ز ده‌كه‌م شه‌تره‌نجزانان و كه‌س و كاره‌كانیان وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه.
*ئاستى شه‌تره‌نج له هه‌ولێر له چاو شاره‌كانى تر‌ى كوردستان و عێراق چۆن به‌روارد ده‌كه‌ى؟
-ئه‌وه چه‌ند سالێكه یانه‌كه‌مان له سه‌ر ئاستى یانه‌كانى دیكه‌ى عێراق به چالاكترین یانه ده‌ژمێردرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز كارمان ته‌نها بۆ هه‌ولێر نه‌كردووه، به یه‌ك چاو سه‌یرى شه‌تره‌نجزانانى هه‌موو شاره‌كانمان كردوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانیتیه‌ك بكه‌ینه‌وه ته‌واوى شه‌تره‌نجزانانى شاره‌كان به‌هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازاه‌كان به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و یانه‌ى خانزاد وه‌كو یانه‌ى دایك سه‌یر ده‌كه‌ن.
*بڕیارتان نه‌داوه یستیڤالێكى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن له داهاتوو؟
- به‌نیاز بووین له یاده‌كانى ئادار و نه‌ورۆز پاڵه‌وانیتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له شارى هه‌ولێر رێكبخه‌ین و ژماره‌یه‌ك شه‌تره‌نجزانانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وروپی و ئاسیاوی بانگه‌شت بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى پابه‌ندبوونمان به رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى و له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌و بارودۆخه پاڵه‌وانیتیه‌كه‌مان بۆ كاتێكى تر دواخست.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى به چینى وه‌رزشكاران.