یارى تۆپى پێى كوردستان له ئاستێكى زۆر باش دایه
یارى تۆپى پێى كوردستان له ئاستێكى زۆر باش دایه
قه‌زاى قه‌ڵادزێ یه‌كێك له‌و قه‌زایانه‌ى كه ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان له خۆ ده‌گرێت خاوه‌نى چه‌ندین وه‌رزشكارانى به‌توانایه له سه‌ر ئاستى كوردستان له یارییه جۆراوجۆره‌كانى وه‌رزشى، ئه‌مساڵیش تیپى فوتساڵى یانه‌كه خۆى كۆكردۆته‌وه و تیپه‌كه‌ش به چه‌ندین یاریزانى به‌توانا خۆى به‌هێز كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له كێبڕكێیهكانى خوله‌كانى فوتساڵى كوردستان ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، ، یه‌كێك له‌م ئافره‌ته وهرزشوانانهى كهرۆلێكى باڵاى هه‌یه له ناوچه‌كه له بوارى وه‌رزشی ئه‌ویش رێنا حه‌سه‌ن-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1997ى شارى قه‌ڵادزێیه و ئه‌و یاریزانى پێشووى یانه‌ى دووكان و ئێستاى قه‌ڵادزێیه ودهرچووى په‌یمانگاى وه‌رزشیه و قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو بوارى وه‌رزشیت هه‌ڵبژارد وه‌كو یاریزان و خوێندنیش ؟
-خولیاى مندالێم بوو زۆر حه‌زم له وه‌رزش بوو،له قوتابخانه‌وه به‌شدارى چالاكییه‌كانم ده‌كرد، دواتریش بۆ درێژهان به خوێندن رووك كردوه په‌یمانگاى وه‌رزش، له‌وێش به‌شدارى چه‌ندین خول و پاڵه‌وانێتیم كرد و توانیم چه‌ندین پله‌ى جیاواز به‌ده‌ست بهێنم.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه كه ئه‌ویش تۆپى پێى بۆ ئێوه‌ى ئافره‌ت؟
- نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كى خۆشه و ئێستا له جیهاندا به پله‌ى یه‌كه‌م دێت، بۆمنیش وه‌كو یاریزان تا ئێستا قورس نه‌بووه.
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه تیپێكى تۆى پێى كچان دروست بكه‌ى له شارى قه‌ڵادزێ؟
-بیرم كردۆته‌وه، به‌ڵام جارێ من ده‌خوێنم كاتى ئه‌وه‌م نییه، ئینشاللا دواى خوێندن تیپێكى باش دروست ده‌كه‌م بۆ شاره‌كه‌م.
*ئاستى یارى تۆپى پێى كچان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- به گشتى یارى تۆپى پێى كوردستان له ئاستێكى زۆر باش دایه، به‌ڵام هیچ كچان تاڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتووه، به‌ڵام جارێ ماویه‌تى بگاته ئاستێكى باشتر.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له كوردستان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-به بۆچوونى من له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان له پاڵ هه‌ر راهێنه‌رێكى پیاو راهێنه‌رێكى ئافره‌تیش هه‌بێت، ئه‌و كاته كچان باشتر روو ده‌كه‌نه دونیاى وه‌رزش به تایبه‌ت له شاره بچووكه‌كان.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ خۆت وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟
-من ئێستا قوتابى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشم له زانكۆى سلێمانى سه‌رقاڵى خوێندنم بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌م به ئه‌نجامێكى باش.
*هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-ده‌مه‌وێت به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه بكه‌م به ناوى كوردستان له رێگه‌ى وه‌رزشه‌وه به وڵاتان بناسێنم.
*چى به‌و كچانه ده‌لێ هاتنه نێو بوارى وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان؟
-وه‌رن تاواناكانى خۆتات ده‌ربخه‌ن، ئه‌وانه‌ى ناوبانگیان هه‌یه هیچیان له ئێمه زیاتر نییه.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
- هیوادارم بوودجه بۆ وه‌رزشى كچانیش دابین بكه‌ن، له‌گه‌ڵ بڕه پاره‌یه‌كى كه‌م هه‌ر وه‌ك كوڕان.
*هۆكارى چیه كچان نایه‌نه نێو بوارى وه‌رزشى له كوردستان؟
- تا ئێستا مه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى كه باوكان كچه‌كانیان بنێرن یان براكان خوشهكانیان بنێرن به تایبه‌ت له شاره بچووكه‌كان، بۆ نموونه قه‌ڵادزێ چه‌ندین یاریزانى باشى تێدایه به‌ڵام نهگهتیشووین به‌وه‌ى كه كچه‌كانمان بنێرین بۆ وه‌رزش.
*بۆچى یانه‌ى دووكانت جێهێشت ؟
- ده‌مه‌وێت ده‌ست خۆى له باشترین راهێنه‌ر بكه‌م تانیا خان من زۆر شت له ئه‌مه‌وه فێربووم، هۆى رۆیشتنم له‌و یانه‌یه خوێندنه‌كه‌م بوو، كێشه‌م له مه‌شق و راهێنانه‌كان دروست ده‌بوو.
-ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوباس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌كات،هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م كچه وه‌رزشكاران ده‌خوازم، سوپاس بۆ مامۆستایانم كه به‌رده‌وام هاوكارو پاڵپشتن.