سه‌فین مه‌نسور چاومان له‌ نازناوى خولى نایابى كوردستانه

سه‌فین مه‌نسور چاومان له‌ نازناوى خولى نایابى كوردستانه
سه‌فین مه‌نسور چاومان له‌ نازناوى خولى نایابى كوردستان
یانه‌ى برایه‌تى ئه‌مساڵ به‌ پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ى پڕ له‌ یاریزانى ئه‌ستێره‌ ئاماده‌كارییه‌كانى به‌ شێوه‌ى چڕ ده‌ستپێكردبوو بۆ ده‌ستپێكى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، سه‌فین مه‌نسور كاپتن و گۆڵكارى یانه‌ى برایه‌تى ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌ سێ یارى سێ گۆڵ و سێ گۆڵیشى دروست كردوه‌ بۆ تیپه‌كه‌ى، یانه‌ى برایه‌تى ئه‌مساڵ به‌هیواى ئه‌وه‌یه‌ بتوانێ ئاستێكى به‌رز له‌ خوله‌كه‌ پێشكه‌ش بكات و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه‌ بده‌ن و كێبڕكێ سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كان بكات له‌ خوله‌كه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌فین مه‌نسور كاپتنى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى برایه‌تى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ تیپه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كى باش ئاماده‌كارى كردوه‌ بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئامانجى ئێمه‌ له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى كوردستانه‌، له‌باره‌ى گرێبه‌ستى كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ پێشكه‌شى كرابوو سه‌فین گوتیشى" به‌لێ چه‌ندین گرێبه‌ستم بۆ هاتبوو له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی نامه‌وێ ناوى هیچ یانه‌یه‌ك بهێنم، چونكه‌ من له‌گه‌ڵ برایه‌تى به‌رده‌وامم، ده‌مه‌وێت ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ردوو نازناوى خولى عێراق و كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ى برایه‌تى به‌ده‌ست بهێنم، هه‌ر له‌گه‌ڵ برایه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بم، گوتیشى" له‌ كۆى سێ یارى توانیومه‌ سێ گۆڵ تۆماربكه‌م و سێ گۆڵیش دروست بكه‌م، هه‌موو هه‌ولێكی خۆم ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانم له‌ یانه‌ى برایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم نازناوى گۆڵكارى خولى نایابى كوردستانیش به‌ده‌ست بهێنم و تیپه‌كه‌شمان به‌ره‌وو قۆناغێكى باش ببیه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى نایابى كوردستان، گوتیشى" وه‌كو ستافی كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی برایه‌تى پاڵپشتى ته‌واوى یاریزانان ده‌كات له‌ یانه‌ وه‌كو یاریزانانیش زۆر لێیان رازین و تاكو ئێستاش سه‌دا چل له‌ گرێبه‌سته‌كانمان وه‌رگرتووه‌، هیچ گرفتێكمان نییه‌ له‌ یانه‌ى برایه‌تى و چاومان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باشمان هه‌بێت و وه‌كو هه‌موو یانه‌كانیش له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیداین بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى داهاتوو به‌ هیمه‌تى هه‌مووان ده‌توانین ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ یارییه‌كانى داهاتوو برایه‌تى به‌ره‌وو لوتكه‌ ببه‌ین و ئاست و ئه‌نجامان به‌ دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌مان بێت.
كارزان كانه‌بی
Top