له هه‌ولێر براندێكى جیهانى پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی وه‌رزشیی ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزاری پێشكه‌وتوو له بوارى پشكنینى ئۆتۆمبێل له كوردستان و به تایبه‌تیش له شارى هه‌ولێر كۆمپانیاى Auto Experiem لقێكى ئه‌و برانده جیهانییه‌ى هێناوه‌ته شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به هاولاتیانی كوردستان بكات، وێرای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى سه‌خته‌ى رووى له هه‌رێمى كوردستان كردوه و كشانه‌وه‌ى به‌شێكى سه‌رمایه‌دارانى بیانى، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیه پشكنینى ئۆتۆمبێل به كوالێتێكى به‌رز ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شاره‌زایی پسپۆرانى بیانى، وه ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ى كه ئاره‌زووی لێخورینى ئۆتۆمبێلى وه‌رزشیان هه‌یه ده‌توانن له رێگاى ئه‌م برانده جیهانیه ئۆتۆمبێله‌كانیان بپشكنن بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌لامه‌تیان له پێشبڕكێیه‌كان زیاتر بێت، له‌م باره‌شه‌وه عه‌لی قهوچی به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئه‌و برانده جیهانییه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بیرمان له هێنانى براندێكى جیهانى كردوه بۆ پشكنینى هه‌موو ئۆتۆمبێلێك و به كوالێتى به‌رز وه‌كو زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان، ئه‌م كۆمپانیایه‌ى ئێمه گرێبه‌ستمان كردوه ته‌نیا له هه‌ردوو ولاتى ئینگلته‌را و توركیا لقی هه‌یه و ئێمه تاكه بریكاری عێراق و كوردستانین له‌م برانده جیهانییه، ئامانجمان خزمه‌ت كردنى گشتییه له هێنانى ئه‌م برانده به كوالێتى به‌رز بۆ ئه‌وه‌ى هاونشتیمانیانى كوردستان و عێراق له كاتى لێخورینى ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌لامه‌ت بن، یه‌كمجاره ئه‌م برانده جیهانییه لقێكى گرنگىی به كوالێتى به‌رز و و پسپۆڕانى شاره‌زا له بواری ئۆتۆمبێل هاتونه‌ته هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاری به‌رز پێشكه‌ش به هاولاتیان بكه‌ن،ئامانجی ئێمه پشكنینى ئۆتۆمبێله به رێگاى پێشكه‌وتوو به پاره‌یه‌كى كه‌متر بۆ ئه‌وه‌ى سوودی گشتیمان هه‌بێت، به‌رنامه‌ى زیاتریشمان هه‌یه بۆ هه‌موو وه‌رزشكارێك كه ئامانجیان لێ خورینى ئۆتۆمبێلى وه‌رزشییه بۆ پێشبڕكێیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كى چاڵاكانه پێشبڕكێیه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن به شێوه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت، ئامانجمان له هێنانى ئه‌و برانده بۆ پاڕاستنى ژینگه‌ى كوردستانه، له رێگه‌ى ئه‌و پشكنینه كه‌س نه‌توانى ئۆتۆمبێلى خراپی وه‌رزشیی هاورده‌ى كوردستان بكات و هه‌موو كه‌م و كورییه‌كانیان پێشانیان بده‌ین.
كارزان كانه‌بی