رۆنالدۆ ریكۆردێكى تری مێژوویی شكاند

رۆنالدۆ ریكۆردێكى تری مێژوویی  شكاند
رۆنالدۆ ریكۆردێكى تری مێژوویی شكاند
كریستانۆ رۆنالدۆ هێرشبه‌رى پورتوگالى و یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئیتالی یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ هه‌ره‌ به‌ تواناكانى جیهان و گۆڵكاری توقینه‌ر له‌ ته‌مه‌نى 35ى سالێدا توانى گۆڵى 760مینى تۆماربكات، دوێنى شه‌و له‌ یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیتالی به‌ تۆماركردنى گۆلێك له‌ دژى یانه‌ى ناپۆلی گۆڵى 760مینى خۆى تۆماركرد، به‌ تۆماركردنى ئه‌م گۆڵه‌ش ریكۆردی یاریزانى نه‌مساوی جۆزێف بێكانى كه‌ 759گۆڵى تۆماركردبوو، توانى ریكۆردی ئه‌م یاریزانه‌ش بشكێنێت، رۆنالدۆ به‌ تۆماركردنى ئه‌و گۆڵه‌ ژماره‌ى گۆڵه‌كانى له‌گه‌ڵ یۆڤی له‌ خوله‌كانى كرده‌ 20گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كان 15گۆل له‌ خولى سێریا ئه‌ى و 4گۆڵ له‌ چامپیۆنس لیگ و 1گۆڵ له‌ سوپه‌ری ئیتالیا، رۆنالدۆى ته‌مه‌ن 35ساڵ رۆژ به‌ رۆژ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى نزیكه‌ له‌ شكاندى چه‌ندین ریكۆردی جیهانى.
كارزان كانه‌بی
Top