ئه‌مرۆ له‌ دوو یارى لوتكه‌ دهۆك و زاخۆ ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی ونه‌ورۆز ڕووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مرۆ له‌ دوو یارى لوتكه‌ دهۆك و زاخۆ ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی ونه‌ورۆز ڕووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌
له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان
ئه‌مرۆ له‌ دوو یارى لوتكه‌ دهۆك و زاخۆ ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی ونه‌ورۆز ڕووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌ میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى شه‌شه‌می خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه‌ وسبه‌ى هه‌ینى له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌، له‌ دێربی پارێزگاى دهۆك هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و زاخۆ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌، له‌ پارێزگاى سلێمانیش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی له‌ دێربی ئه‌وشاره‌ میواندارى نه‌ورۆز ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌، له‌ بارزانیش هه‌ردوو یانه‌ى هه‌لۆ و شێروانه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌، برایه‌تیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پێشه‌نگى یانه‌كانه‌، رۆژى هه‌ینیش یانه‌ى هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كاری باشیان كردوه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سێ خاڵى یارییه‌كه‌، ده‌ربه‌ندیخانیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى یانه‌ى ئارارات ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، سیروانى نوێش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى سۆران ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن،سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
Top