پێویسته چاكسازی سێكته‌ری وه‌رزش و له ته‌واوى سێكته‌ره‌كان بكرێ
پێویسته چاكسازی سێكته‌ری وه‌رزش و له ته‌واوى سێكته‌ره‌كان بكرێ
قه‌زا و ناحیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى خاوه‌نى چه‌ندین كچ و كوڕه یاریزانى به‌توانایه له یارییه وه‌رزشیه‌كان، كه چاوه‌ڕوانى پاشه رۆژێكى باشیان لێ ده‌كرێ، یانه‌كانیش كوردستانیش به‌رده‌وام ده‌رگایان بۆ یاریزانان له سه‌ر پشت كردوه بۆ خزمه‌ت كردنیان،تیپى فوتساڵى یانه‌ى ئافرۆدێتى سلێمانی یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى خزمه‌تى زۆرى یاریزانانى كچ ده‌كات له سنورى پارێزگاى سلێمانى، گه‌شبین تاهیر یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى پێشووى یانه‌ى ئافرۆدێته و له‌دایكبووى ساڵى 1998ى قه‌ره‌داغه و قوتابی كۆلێژى ئادابه به‌شى جوگرافیا ، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستى نه‌كردوه چاوه‌ڕوانه ده‌یه‌وێت له داهاتوو بۆ یه‌كێك له یانه‌كانى كوردستان یارى بكات ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى _دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* گرنگی خولى فوتساڵ له چى ده‌بینى كه ساڵانه خولى سه‌رتاسه‌رى ده‌كرێته‌وه؟
- له ساڵانى پێشووتر زۆر گرنگى پێ نه‌دراوه، به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا گرنگى زۆرى پێدراوه له ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتوودایه تا راده‌یه‌ك یانه‌كانیش له‌م شێوازه‌ى رازین.
* ئه‌نجامدانى یه‌ك پاڵه‌وانێتى وه‌كو خول بۆ ئێوه تا چه‌ند گرنگه؟
- ئه‌م شێوازه خوله بۆ یانه‌كان باشه هۆكارێكه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونیان و ئاستى یاریزانان و یانه‌كانیش زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
* چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه قۆناغی باشتر ببڕێت؟
-پێویسته یاریزانانى یارى فوتساڵ زیاتر گرنگییان پێ بدرێت له رووى ماددى و مه‌عنه‌ویه‌وه، خێزانه‌كانیش رێگرى نه‌كه‌ن له رۆڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆڵى كاریگه‌رى خۆیان ببینن له ناو گۆڕه‌پانه‌كان.
* گرفتى ئه‌م یارییه له چى ڕه‌نگده‌داته‌وه؟
- له رووى نه‌بوونى یاریگا و مووچه ئه‌وانه بۆ یاریزانان هه‌مووى گرته، زۆربه‌ى یانه‌كان مووچه‌یان نییه، ئه‌مه‌ش گرفته له‌به‌رده‌م فوتساڵ.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووى خۆت؟
- بۆ ئه‌مساڵ وا پێویستى ده‌كرد من له سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر ئیشكردن و خوێنندن نه‌متوانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به‌رده‌وام بم، به‌ڵام به‌رنامه‌ى خۆم هه‌یه بتوانم ئاستى خۆم به شێوازێكى باشتر به‌رز بكه‌مه‌وه.
*زۆرجار یانه‌كان په‌نا بۆ یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ى یاریزانى ده‌ره‌وه بێته پێش؟
-نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانیم، چونكه خۆمان له كوردستان یاریزان و راهێنه‌رى زۆر به‌توانامان هه‌یه، بۆیه پێویست ناكات پشت به تواناكانى یاریزانان و راهێنه‌رى بیانى ببه‌ستین، ئه‌و گرنگیه‌ى كه به یاریزانى ده‌ره‌وه ده‌درێت به كورده‌كان بدرێت ئاستى زۆر باشتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
* كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه چاكسازی له وه‌رزش بكرێ؟
-به‌لێ پێویسته چاكسازی سێكته‌ری وه‌رزش و له ته‌واوى سێكته‌ره‌كان بكرێ، چونكه وه‌رزش به‌شێكه له ژیان پێویسته زیاتر خزمه‌ت بكرێ.
* داواكاری و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
- داواكاری من بۆ به‌رپرس و لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئاورێك له وه‌رزش بدرێته‌وه، چۆن گرنگى به وه‌رزشى كوڕان ده‌درێت به‌هه‌مان شێوه پشتگیری و یارمه‌تى خۆیان پێشكه‌ش به فوتساڵ بده‌ن.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه؟
-ئه‌وه هیواى هه‌موو یاریزانێكى كورده.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كوكچه یاریزانێك؟
- خه‌ونى من ئه‌وه‌یه ببمه یاریزانێكى سه‌ركه‌وتوو هانى هه‌موو كچان بده‌م كه حه‌ز به وه‌رزش ده‌كه‌ن و بێنه ناو دونیاى وه‌رزش.
*به ئاستى چ یاریزانێكى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رسامی؟
-كریستانۆ رۆنالدۆ.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ى به وه‌رزشى ناوه‌خۆ، به‌هیواى ئه‌وه‌م زیاتر گرنگى به یاریزانانى فوتساڵ بدرێت له كوردستان.