كچه یاریزانێكى كورد له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌وه ده‌چێته به‌غداد
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى یارییه‌كانى خولى فوتساڵى یانه‌كانى عێراقی بۆ ئاستى كچان تیپه‌كانى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌نا بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌ى زه‌ورای شارى به‌غداد ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت ئاست و ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ى هه‌بێت له خولى نایابی فوتساڵى عێراقی بۆیه له یه‌كه‌م هه‌نگاوى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كچه یاریزانى كوردی شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بێریان جه‌لال مۆرده‌كات، له‌باره‌ى چوونى ئه‌م یاریزانه‌ش بۆ ریزى یانه‌ى زه‌ورا، له‌م باره‌شه‌وه بێریڤان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" دووساڵ له‌سه‌ر یه‌ك من بۆ یانه‌ى بیلادی به‌غداد یاریم كردوه ئه‌نجامى باش و شایسته‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه، بۆیه یانه‌كانى تر چاویان له‌سه‌رمان بوو، به‌ر له ده‌ستپێكى خولى كوردستان ئه‌و یانه‌یه په‌یوه‌ندی پێوه كردم بۆ یارى كردن له‌خولى عێراقی، له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمانیش من له خولى كوردستان هیوایه‌كى گه‌وره‌مان هه‌یه ركابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خوله‌كه ده‌كه‌ین، وه‌كو یاریزانێكى كوردیش بۆمن مێژوویه‌كى جوان ده‌بێ كه یاری بۆ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى عێراقی ده‌كه‌م و بۆمنیش ده‌بێته شانازى كه بتوانم مێژوویه‌كى جوان بنوسمه‌وه وه‌كو تاكه یاریزانى كورد، له‌گه‌ڵ یانه‌ى زه‌ورا به‌شدارى كه‌مپێكى مهشقیشم كرد له شارى دهۆك بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌مه‌شق ده‌بم بۆ خولى عێراقی، بۆ منیش ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ردوو خولى عێراقی و كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ئه‌نجامێكى شایسته به‌ده‌ست بهێنم، بێریڤان جه‌لال له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش گوتى" به‌لێ چه‌ندین یانه‌ى تری عێراقی هه‌بوو داواى گرێبه‌ستیان كردبوو، به‌ڵام من زهورام پێ باشتربوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم مێژووییه‌كى تازه له‌گه‌ڵیان بنووسمه‌وه.
كارزان كانه‌بی