عه‌لی كاكه‌مینه له پێناو ده‌ربه‌ندیخان زۆر گرێبه‌ستم ره‌تكرده‌وه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كى جیاواز و ستافێكى راهێنه‌رانى جیاواز ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ به‌شدارى كردن له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له باشترین هێرشبه‌ر و گۆڵكاره به‌تواناكانى كوردستانى هێنایه ریزى تیپه‌كه‌ى به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته ئه‌ویش عه‌لی كاكهمینهى هێرشبه‌رى پێشووى یانه‌ى شێروانه‌ى كه‌لار بووكه له چوار گه‌ڕى رابردووی خوله‌كه ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان پێشكه‌ش كردوه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه چه‌ندین یانه داواى گرێبه‌ستیان له‌م گۆڵكاره كردوه، به‌ڵام ناوبراو له پێناو یارى كردن بۆ ده‌ربه‌ندیخان سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى ره‌تكردۆته‌وه، له‌م باره‌شه‌وه عه‌لی كاكه‌مینه هێرشبه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌كو یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مساڵ ئاره‌زووی ئه‌وه‌مان هه‌یه ببینه پاڵه‌وانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، گوتیشى" له‌م چوار گه‌ڕى یارییه‌كان هه‌موو شته‌كان به باشى به‌رێوه‌چووه، وه‌كو یاریزانانیش پێش هه‌موو شتێك هیواى ئه‌وه‌مان هه‌یه نازناو ببه‌ینه‌وه بۆ شارى ده‌ربه‌ندیخان چونكه زۆر خۆشه‌ویستن له دڵم دواتریش هه‌وڵى بوون به گۆڵكارى خولى كوردستان ده‌ده‌م، له باره‌ى گرتى تیپه‌كه‌ش عه‌لی گوتیشى" تاكو ئێستا هیچ گرفتێكمان نییه سوپاس بۆ خواى گه‌وره، دواتریش من پێش حه‌وت ساڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ده‌ربه‌ندیخان یاریم كردوه و حه‌زم كردوه یارمه‌تی ئه‌و تیپه بده‌م بۆه هاتوومه‌ته یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر كاكه‌مینه گوتى" گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌كى زۆرى یانه‌كانى خولى كوردستان و عێراقم ره‌تكردۆته‌وه له پێناو یارى كردن بۆ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌مساڵیش هه‌رچى له توانا‌مان بێت درێخى ناكه‌ین بۆ سه‌رخستنى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ قۆناخه‌كانى تر و ده‌مانه‌وێ ئه‌و تیپه له لوتكه بێت و به هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ى پێمان بكرێ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌مان هه‌بێت له یارییه‌كانى داهاتوو هه‌نگاو به هه‌نگاو ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین .
كارزان كانه‌بی