ئۆساكا نائومی و لیڤانۆڤسكی و بایرن میونخ پاڵەوانانی ( AIPS) 2020 بوون
زاگرۆس نانەكەلی.....راپۆرت.
لۆزانی سویسڕی بوو بە كەنەڤاڵی باشترینەكانی (2020) كۆمەڵی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی،هەرچەندە ڤایرۆسی كۆڕنا تەنگی بە جیهان چنیبوو،بەڵام لە رێكەوتی 29-12-2020 یاریزانی تێنسی سەر زەوی ئۆساكا نائۆمی ژاپۆنی و پۆڵەندی ولیڤاندۆڤسكی یاریزانی تۆپی پێی بەدوو باشترین وەرزشكاری ژن وپیاو بۆ ساڵی 2020ی (ئەی،ئای،پی،ئێس) ( (AIPS)دەست نیشانكران،هەروەها یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەباشترین یانە دەست نیشانكرا بۆ ساڵی 2020 لە (كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی (ئەی،ئای،پی،ئێس) ،كە لەلایەن (422) رۆژنامەنووس لە (116) وڵاتی جیهان دەنگیانداوە،لە وڵاتی ئەفگانستان دەستی پێكردووە تا لە وڵاتی یەمەن بەكۆتا هاتووە.
هەنگاوەكانی AIPSبۆ باشترینەكان ساڵ لە كوڕان وكچان ویانەكان لە تێكڕایی یارییەكانە،بۆیە دەكرێ ئەمە بەهەنگاوی گشتگیر و پڕۆفیشناڵتر ناوزەند بكرێت،چونكە راستە یاری تۆپی پێ بەرفراوان تر و پڕ بینەر وهەوادارترە،بەڵام مانای ئەوەش نیە وەرزش بەس تۆپی پێیە،بۆیە لۆژیك و دادپەروەری نیە زیاتر لە (30) یاری ئۆڵمپی فەرامۆش بكرێت وجگە لەیارییەكانی دەرەوەی ئۆڵمپی و بیكەیت بە سووتماكی تۆپی پێ،بێگومان AIPSمامەڵەكردنی لەگەڵ ئەم خەڵاتە گشتگیرە كە هەروەكو خۆشیان باسی دەكەن،تاكە سەرچاوەی بڕوا پێكراوی وەرزشوانان ومیدیاكارانی وەرزشی جیهانییە بۆ دەست نیشانكردنی باشترینەكان لە سەرجەم یارییەكان،لەكۆتایی ساڵی 2020 باشترین تیپ ویانەكان لە تێكڕای جیهان و هەروها باشترین یاریزانی كوڕ و كچی لە تێكڕایی یارییەكان دید و زوومی خستبووە سەر هەموو جیهان وتەنها كورد نەبێت!.
چونكەبەراستی ئێمە پیاو سالاری لەوەرزشیش دەكەین و تەنها زۆربەی زۆری سەیری (ز بێست و فرانس فوتبۆڵ) وئەوانەی تایبەتن بە یاری تۆپی پێ كاری روماڵی بۆ دەكەین وگرنگی بێ شوماری پێدەدەین كە زۆرجاران بەچەندین جار لە قەبارەی بابەتەكە لەخۆی زیاتر گەورەی دەكەین،بۆیە گرنگە بۆ ساڵی نوێی 2021 ئێمە وەكو وڵاتان ونەتەوەكانی جیهان وەرزش بە تەندروستی ولۆژیك و هزر بكەین،نەك تەنها بیر لە تۆپی پێو سەركەوتن و قبوڵ نەكردنی ئەنجام تووشی زیادەرۆیی و كێشە ودەمارگیریمان بكات و وەرزش ویاریگا وهۆڵەكان ناشیرین بكەین،نامەوێت زیاتر درێژدادڕی بكەم،بەڵام ئەوانەی باسم كردن پێوویست و بۆ بەبیرهێنانەوە بوو،تا ئێمەش بەیانی بگەین بە نەتەوەكانی جیهان وبڵێین ئێمەش وەرزش دەكەین و هەموو وەرزشەكانمان خۆش دەوێت،بۆ خۆشەویستی وپەیامی ئاشتی و بەرزی نیشتیمان و دووركەوتنەوە لە شەڕ ونەخۆشی وناخۆشی و رەگەزپەرستی،چونكە هەموومان لە كۆتایی مرۆڤین ،لێرەوە AIPSناوی هەموو ئەو یانە ویاریزان لە كوڕان وكچانی ئاشراكرد لە رێوەرەسمێكی شایستە ومنیش بە وەرگێڕایی لە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی كردم بە راپۆرتێك بۆ سەر زمانی كوردی، تا شەقامی وەرزشی ومیدیاكارانی وەرزشی وخوێنەرانی بەرێز سوودێكی لێ وەرگرن.
دە باشترین وەرزشكاری پیاو
1-لیڤاندۆفسكی رۆبەرت...تۆپی پێ (620) دەنگ كە دەكاتە (16،32%) لەسەدا.
2-هامیڵتۆن لویس،فۆرمۆلا وەن(546) دەنگ كەدەكاتە (14،38%) لەسەدا.
3-رافایل نادال،تێنس(378) دەنگ كەدەكاتە (9،95%) لەسەدا.
4-جیمس لیبڕۆن..باسكە(361) دەنگ كەدەكاتە (9،51%) لەسەدا.
5-دۆبلانتیس ئەڕماند..گۆڕەپان ومەیدان (بازی زانا) (347)دەنگ كە دەكاتە (9،14%) لەسەدا.
6-كریستیانۆ رۆناڵدۆ..تۆپی پێ (300) دەنگ كەدەكاتە (7،9%) لەسەدا.
7-نۆڤاك دیوكۆڤیتش ..تێنس (280) دەنگ كەدەكاتە (7،37%) لەسەدا.
8-چیپتیگی جۆشوا،گۆڕەپان ومەیدان (181) دەنگ كەدەكاتە (4،77%) لەسەدا.
9-پۆگاكار تادیج..پایسكیلسواری (179) دەنگ كە دەكاتە (4،71%) لەسەدا.
10-تیم دۆمینیك..تێنس (104) دەنگ كەدەكاتە (2،74%) لەسەدا.
باشترین تیپ وباشترین دە یاریزان
باشترین تیپەكان لە جیهان ولەسەرجەم یارییەكان بەم شێوەی بوون
1-تیپی بارین میونخ..تۆپی پێ (1317) دەنگ كە دەكاتە (34،68%) لەسەدا.
2-تیپی لیڤەرپول..تۆپی پێ،(753) دەنگ كەدەكاتە (19،83%) لەسەدا.
3-لۆس ئەنجلۆس لیكەرز..باسكە(658) دەنگ كە دەكاتە(17،32%) لەسەدا.
4-تیپی مرسیدس (ئەی..ئێم...جی) بترۆناس فۆرمۆلا(1) (436) دەنگ كە دەكاتە (11،48%) لەسەدا.
5-هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ تۆپی دەست،(140) دەنگ كەدەكاتە (3،69%) لەسەدا.
6-تیمیا بابۆس و كریستینا ملادینۆڤیتش (123) دەنگ كەدكاتە (3،4%) لەسەدا.
7-تیپی بیتالۆنی نەرویژی (كچان)، (107) دەنگ كەدەكاتە (2،82%) لەسەدا.
8-خلیسكانی نیشتیمانی لەسەر چیاكانی ئەلبی سویسڕی،خلیسكانی ئەلبی (84) دەنگ كە دەكاتە (2،21%) لەسەدا.
9-تیپی بیتالۆنی نەرویژی پیاوان (7) دەنگ كە دەكاتە (1،84%) لە سەدا.
10-سەوڵ و تەجدیفی ئەڵمانی هەشتی (48) دەنگ كە دەكاتە (1،26%) لەسەدا.
دە باشترین خاتوونە وەرزشكار
1-ئۆساكا نەئومی ..تێنس (526) دەنگ كە دەكاتە (13،85%) لەسەدا.
2-رۆجای یۆلیمار..گۆڕەپان ومەیدان (331) دەنگ كە دەكاتە (8،72%) لەسەداز
3-ویلیامز سیرینا..تێنس (327) دەنگ كە دەكاتە (8،61%) لەسەدا.
4-سویەتیك لگا،تێنس (310) دەنگ كە دەكاتە (8،16%) لەسەدا.
5-بریگنۆنی فیدریكا ..خلیسكانی ئەلبی (345) دەنگ كە دەكاتە (6،45%) لەسەدا.
6-میدیما ڤیڤیانی ..تۆپی پێ (211) دەنگ كەدەكاتە (5،56%) لەسەدا.
7-گیدی لیتیسینبیت..گۆڕەپان ومەیدان (200) دەنگ كە دەكاتە (5،27%) لەسەدا.
8-جێپچێرچێ پیرێس،گۆڕەپان و مەیدان (186) دەنگ كەدەكاتە (4،9%) لەسەدا.
9-حەسەن سیفان، گۆڕەپان ومەیدان (182) دەنگ كەدەكاتە(4،79%) لەسەدا.
10-شیفرین میكایلا..حلیسكانی ئەلبی(162) دەنگ كە دەكاتە (4،27%) لەسەدا.
جێگای ئاماژەپێكردنە كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كە بە (AIPS) ناسراوە،رێكخراوێكی سەربەخۆیە لە جیهان،پشتگیری وداكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان دەكات ،هەروەها بەرزترین دەستەی پیشەییە كە نوێنەرایەتی دەزگاكانی میدیای وەرزشی نێودەوڵەتی دەكات،كە زیاتر لە (9500) ئەندامی لە تێكڕایی جیهان هەیە،ئەم رێكخراوە لەرێكەوتی 1/7 تا 3/7/1924 یەكەم كۆنگرەی خۆیان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەستا، (فرانتز ریشێڵ)ی فەڕەنسی بەیەكەم سەرۆكی (ئەی ،ئای،پی،ئێس) كەخۆشی خاوەن بیرۆكەكە بوو لەگەڵ بەلژیكی (ڤیكتۆر بوین) هەڵبژێردرا،كەكۆنكرەی یەكەم بە ئامادەبوونی (29) وڵات بوو،هەروەها بەبۆنەی بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 1924 بوو،ماوەتەوەبڵێن ئەم رێكخراوە هەموو ساڵ لەرێكەوتی 2/7 یادی رۆژنامەنووسانی وەرزشی لەجیهان دەكاتەوە،چونكە لەنێو 1/7 و تا 3/7،رۆژی 2/7/1924 كە یەكەم كۆنگرە بەسترا ئەم رۆژەیان كرد بە رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان.