هه‌ولێر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ى پێشووى
هه‌ولێر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ى پێشووى
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له ههففتهى سێزدهههمى خوله‌كه یانه‌ى هه‌ولێر له سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى یانه‌ى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غدای كرد، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر جیاواز له یارییه‌كانى رابردوو توانیان ئاستێكى به‌رز له یارییه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى فیكه‌ى ناوبژیوان به هۆى ئه‌و پالهپهستۆیهى هانده‌ران كه له سه‌ر یاریزانانى یانه‌كه هه‌بووه، یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مجاره جیاواز له یارییه‌كانى تر به ده‌ركه‌وتن و توانیان وانه‌یه‌كى به‌نرخ پێشكه‌ش به تیپى میوان بكه‌ن كه له‌م وه‌رزه‌دا چاره‌نووسێكى وا چاوه‌ڕوانى تیپه‌كه‌ى نه‌ده‌كرد، هه‌ولێرییه‌كان به دروشمى سه‌ركه‌وتن هاتبوونه نێو یاریگا و توانیان به ئاست و به ئه‌نجام یارییه‌كه به كۆتایی پێبهێنن، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان گۆڵبارانى تیپى ته‌له‌به بكه‌ن و یارییه‌كه‌شیان به ئه‌نجامى (5-0)گۆڵ ببه‌نه‌وه و له ریزبه‌ندى یانه‌كانیش به تۆماركردنى 16خاڵ هاتنه خانه‌ى هه‌شته‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان، زاخۆش له یارییه‌كى گرنگدا له میناى به‌سراى برده‌نه‌وه به ئه‌نجامى دووگۆڵ به‌رامبه‌ر گۆلێك.