ئه‌مرۆ له‌ دێربی پیرمام پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و ئارارات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، سیروانى نوێش ده‌بێته‌ میوانى شێروانه‌

ئه‌مرۆ له‌ دێربی پیرمام پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و ئارارات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، سیروانى نوێش ده‌بێته‌ میوانى شێروانه‌
له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان
ئه‌مرۆ له‌ دێربی پیرمام پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و ئارارات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، سیروانى نوێش ده‌بێته‌ میوانى شێروانه‌
كارزان كانه‌بی
له‌ میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى پێنجه‌می خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌، یانه‌ى هه‌ولێر ده‌چێته‌ قه‌زاى سۆران و له‌ سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌ رووبه‌ڕووى یانه‌ى سۆران ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ له‌چه‌ند یاری رابردوو ئاستیان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، له‌ پیرمامیش له‌ دێربی ئه‌و شاره‌ هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرو ئارارات له‌ سه‌ر یاریگاى تیپى یه‌كه‌م رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌، له‌ قه‌زاى كه‌ریش هه‌ردوو یانه‌ى شێروانه‌ و سیروانى نوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له‌ یارییه‌كه‌، له‌ ده‌ڤه‌ری بارزانیش ینه‌ى هه‌لۆ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ یارییه‌كى نه‌دۆڕاندوه‌ میواندارى یانه‌ى برایه‌تى ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌، له‌ پارێزگاى دهۆكیش هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و ده‌ربه‌ندیخانى پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى باسیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌، له‌ قه‌زاى زاخۆ یانه‌ى زاخۆ میواندارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌ك لای بكه‌نه‌وه‌، له‌ پارێزگاى سلێمانیش یانه‌ى نه‌ورۆز له‌ یارییه‌كى گرنگدا به‌ ستافی راهێنه‌رى تازه‌ میواندارى یانه‌ى هه‌ندرێن ده‌كات، نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م سێ خاڵ له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ندرێنیش بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ڕێ،سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
Top