سبه‌ى هه‌ینى ئافره‌تانى دهۆك و ئه‌فرۆدێت له یارییه‌كى به‌هێز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
سبه‌ى هه‌ینى ئافره‌تانى دهۆك و ئه‌فرۆدێت له یارییه‌كى به‌هێز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى حه‌وته‌می خولى نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره سبه‌ى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له لوتكه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌ش سبه‌ى هه‌ینى له شارى دهۆك له له هۆڵى چالاكی وه‌رزشیی كاتژمێر2و نیوى دواى نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو تیپى كچانى ئافره‌تانى دهۆك و ئه‌فرۆدێت به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه و كچانى ئه‌فرۆدێت چاویان له تۆماركردنى سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر تیپى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان و ئافره‌تانى دهۆكیش ده‌یانه‌وێ درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن كه له‌م وه‌رزه هیچ یارییهكییان نه‌دۆڕاندوه ئامانجیانه درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن، هه‌ر له دهۆكیش له كاتژمێر 12و نیوی نیوه‌ڕۆ له هۆڵى چالاكی وه‌رزشی هه‌ردوو تیپى ته‌ناهی و سیروانى نوێ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاستێكى به‌رز له یارییهكهپێشكهش بكه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ش ئامانجیان سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له ریزبه‌ندى یانه‌كان بچنه خانه‌كانى پێشه‌وه،له قه‌زاى ئاكرێش هه‌ردوو تیپى كچانى ئاكرێ و و ره‌واندوز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردووتیپ ئامانجیان به ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه،له هه‌ولێریش ئافره‌تانى هه‌ولێر له یارییه‌كى زه‌حمه‌تدا میواندارى كچانی چۆمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردووتیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، چۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن دێته هه‌ولێر و ئافره‌تانى هه‌ولێریش چاوی له ئه‌نجامى باشه، ئه‌م دوو یارییه‌ش له‌كاتژمێر دووى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.