ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ولێر و شێروانه‌ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ولێر و شێروانه‌ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌
له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان
ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ولێر و شێروانه‌ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌ میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى چواره‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ و سبه‌ى هه‌ینى له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌، له‌ شارى هه‌ولێر له‌ یارییه‌كى به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو شێروانه‌ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمارنه‌كردوه‌، له‌ پیرمامیش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانداری یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش كوڕانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌یانه‌وێ درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان بده‌ن له‌ سێ یارى رابردوو نۆ خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه‌ ،ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌یه‌وێت ڕكابه‌ری بكات له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش و وه‌رگرتنى یه‌كه‌می ریزبه‌ندى یانه‌كان له‌ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێشه‌نگى یانه‌كان له‌ یه‌كترى وه‌ربگرن، له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش هه‌ردوو یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و سۆران به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ن ئه‌نجامى باش تۆماربكه‌ن، سۆران به‌ دواى سه‌ركه‌وتن وێله‌ و چه‌مچه‌ماڵیش ده‌یه‌وێت به‌ هه‌مان ریتمی هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ركه‌وتن پێشكه‌شى هانده‌رانیان بكه‌ن، له‌ سه‌ر یاریگاى فه‌رمانده‌یش هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ له‌ ئاست و ئه‌نجام لێك نزیكن و خاوه‌نى چوارخاڵن بۆیه‌ هه‌موو هه‌ولێكى ئه‌مڕۆیان به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌ ده‌بێت، سبه‌ى هه‌ینیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت، سیروانى نوێ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى هه‌لۆى بارزان ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى سیروانى نوێ ئاماده‌كاری باشیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و پێشه‌نگى یانه‌كان قایمتر بكه‌ن و هه‌لۆش كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ تامى هیچ سه‌ركه‌وتنێكى نه‌كردوه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ سێ خاڵ و به‌ ئه‌نجامێكى باش بگه‌رێته‌وه‌ بارزان و یارییه‌كه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌، یانه‌ى ئارارات له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ پیرمام میواندارى یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌كات هه‌ردوو یانه‌ به‌ دواى خاڵ و سه‌ركه‌وتن وێلن و هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان له‌م وه‌رزه‌ تۆمارنه‌كردوه‌ و هیچ خاڵێكیان كۆنه‌كردۆته‌وه‌ له‌ سێ یاری رابردوو، بۆیه‌ هه‌موو هه‌ولێكیان له‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه‌،هه‌ندرێنیش له‌سه‌ر یاریگاى و خۆى و له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى میواندارى زاخۆ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ن،سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
Top