كچانى دووكان ئه‌نجامى گه‌وره‌یان ده‌وێ

كچانى دووكان ئه‌نجامى گه‌وره‌یان ده‌وێ
كچانى دووكان ئه‌نجامى گه‌وره‌یان ده‌وێ
تیپى فوتساڵى یانه‌ى وه‌رزشیی دووكان ئه‌م وه‌رزه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ جارێكى تر تیپه‌كه‌یان سه‌ربخه‌نه‌وه‌ بۆ خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، كچانى تیپه‌كه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ ته‌نیا ئه‌حمه‌د ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ خوله‌كه‌ و چاویان له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنن ركابه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كانى به‌شداربووى خوله‌كه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پلێتێكى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى كوردستان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانى دووكان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌م وه‌رزه‌ ئاماده‌كارى زۆرباشمان كردوه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ یارییه‌كانى خولى فوتساڵى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان، هه‌ركاتێك خوله‌كه‌ ده‌ست پێبكات ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ به‌شدارى كردن، یانه‌ى دووكان ئه‌م وه‌رزه‌ جیاواز له‌ ساڵانى رابردوو هه‌موو پشتگیری و پشتوانییه‌كى كچانى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن، ته‌نیا گوتیشى" ئیداره‌ى شاره‌كه‌مان سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى بۆ دابین كردووین، له‌ ئێستادا ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ین و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان هیچ فێرگه‌ى دووكانن و بۆ ئه‌مساڵیش پشتمان به‌ یاریزانانى خۆمان به‌ستووه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ئه‌م یاریزانانه‌ لاى خۆمانن و ده‌مانه‌وێ به‌م یاریزانانه‌ ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنین، له‌ باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه‌ش گوتى " كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه‌ ته‌نیا نه‌بوونى هۆلێكى داخراوی وه‌رزشیه‌ بۆ تیپه‌كه‌مان، بۆ هێنانى یاریزانى تازه‌ش له‌ تیپه‌كانى تر ته‌نیا ئه‌حمه‌دگوتیشى" هیچ یاریزانێكمان نه‌هێناوه‌ و ئه‌مساڵ ته‌نیا پشت به‌ یاریزانانى دووكان ده‌به‌ستین و ده‌مانه‌وێ به‌م كچه‌ گه‌نجانه‌ ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر بۆ شاره‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی
Top