رۆلی مامۆستای وەرزش لە قوتابخانە
دیارە ھەبوونی وانەی وەرزشی و مامۆستای وەرزشی لەگەل ھەبونی گۆرەپانی وەرزشی لە قوتابخانەکان، گرنگی زۆری ھەیە لە ناو پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، ھەروەکو دەزانین منداڵ لە ناو کۆمەڵگەی یٔیمە حەزیکی زۆری بۆ وەرزش ھەیە، ھەرچەندە وەکو پیویست گرنگی بەم لایەنە نەدراوە، تاکو یٔیستاش زۆر لە قوتابخانەکان ،مامۆستای پسپۆری وەرزشی تیدا نیە، وە ھەندیك لە قوتابخانەکان لە بەر نەبوونی مامۆستای وەرزش، وانەکان دابەشکراون بەسەر مامۆستایانی تر، یٔەوەی من تیبینیم کردوە وانەی وەرزش و مامۆستای وەرزش لەناو قوتابخانە یەکجار خۆشەویستن، قوتابی یٔەو رۆژەی وانەی وەرزشی ھەبیت شەو چەندین جار بە دایکی دەڵیت( دایکە وانەی وەرزشم ھەیە جلی وەرزشم بۆ یٔامادەبکە) جگە لەوەش نابی رۆل و کەسایەتی مامۆستای وەرزش لە بیربکریت وەك کارەکتەریکی سەرەکی، جاری وا ھەبوە قوتابیەك قوتابخانەی ھەراسان کردوە کە گوی بۆکەس نەگرتوە، بەلام مامۆستای وەرزش بە بەشداری پیکردنی یٔەم قوتابیە لە چالاکیە وەرزشیەکان، کردنی بە ھاوری خۆی و چارەی کێشەکەی کردوە، لایەنیکیتر کە گرنگە مامۆستای وەرزش سەرپەرشتی گروپی ژینگە و پاك و خاوینی ناو قوتابخانە دەکات، یٔەمەش دەبیتە ھاوکاریەکی چاك بۆ کارمەندان و کەمکردنەوەی ماندووبونیان لە خاوین کردنەوەی قوتابخانە، یٔەوەی پیویستە لەسەر وەزارەتی پەروەەدە یٔەوەیە کە دەبیت ھەموو قوتابخانەکان گۆڕەپانی وەرزشی و مامۆستای وەرزشی ھەبیت، چونکە نەبونیان دەبیتە مایەی بیزاری قوتابیان لە ھەموو بابەتەکان و لو قوتابخانەش،
یٔەوەی دەمانەوی کە تیشکی بخەینەسەر یٔەم رۆلەیە کە مامستای وەرزش دەیگێرێ جگە لە وانەکەی خۆی ،کە وانەی وەرزشە دتوانیت کاربکاتە سەر خودی قوتابی ،لەلایەنی پەروەردە و فیرکردن و یٔاستی رۆشەنبیری و نیشاندانی ریگای راست ھەلبەت گەر یٔە مامۆستایە تیکەل بە خودی قوتابیان ببیت لەگیر و گرفتەکانیان بکۆلیتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی چونکە مامۆستا یەکەم شت کەفیری قوتابی بکات پەروەردەیە انجا فیرکردن بۆیە مامۆستا نابی کەم تەرخەم بیت لەم بوارە چونکە قوتابی لە تەمەنیکی ھەرزەکاری دایە پیویستی بە گوی گرتن و تیگەیشتن و نیشاندانی ریگەیەکی راستە باشترن کەسیش کەدەبیت یٔەم رۆلە ببینیت مامۆستای وەرزشە چونکە زۆر خۆشەویستە لای قوتابی خودی مرۆڤیش وایە گەر کەسیکی خۆشبویت گوی بۆ دەگریت وە رۆلی مامۆستای وەرزش یٔەوەیە خۆشەویستی قوتابخانە بچەسپینێ لەدڵی قوتابی زور گرنگە مامۆستا وابکات قوتابی لەم کەشە دەرونیە رزگاربکات خۆشەویستی بۆ قوتابخانە ھەبی وانەی وەرزش باشترین ھەل دەرەخسینی بۆ قوتابیان،لە کۆتایدا حەزدەکەم چەند وتەیەکی قوتابیان بخەمە باس، کە زۆر کاریگەربوو لەسەر من،
قوتابی: مامۆستا من برا گەورەم نیە بەلام تۆم لەجیگەی برا گەورەی خۆم داناوە
قوتابی: بەھۆی تۆوە مامۆستا ھەرچی لە قوتابخانەشە خۆشم دەویٔ
قوتابیانی پۆل: مامۆستا بەڵێنتدا گەر لەم بابەتە دەربچین و سەرکەوتوبین وەرزشی زیاترمان پیبکەی یٔەوە ھەموومان سەرکەوتوبووین
دیار شھاب. مامۆستای پەروەردەی وەرزشی