كاری پیشەیی و ئەكادیمی فرانس فوتبۆڵ بە نموونە

كاری پیشەیی و ئەكادیمی فرانس فوتبۆڵ بە نموونە
كاری پیشەیی و ئەكادیمی
فرانس فوتبۆڵ بە نموونە
زاگرۆس نانەكەلی
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی تایبەت بە تۆپی پێ و وەرزشە بەگشتی،دوو هەفتە جارێك بە زمانی فەڕەنسی بڵاودەبێتەوە ولە ساڵی 1946 دامەزراوە وبەردەوامە،بارەگاكەی لە (بۆلۆن بیانكۆر)ە،دەكەوێتە هەرێمی (ئۆ،دۆ،سین) لە (ئیل دۆ فرانس)ە،كە دووەم گەورەترین شارە لەدوای پاریس لە فەڕەنسا،دەكەوێتە باكووری فەڕەنسا.
یەكەم خەڵاتی بالۆن دۆڕ لە 18-12-1956 بووە،ستانلی ماتیۆسی ئینگلیزی لەیانەی بلاك پوڵ بردیەوە.ئەمە تا ساڵی 1994 بوو بۆ باشترین یاریزانەكانی ئەوڕوپا بوو،بەڵام ساڵی 1995 یاسا ورێنمای تر هاتە كایەوە وبەناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە خولەكانی ئەوڕوپا،ساڵی 1995 جۆرج ویا وڵاتی لێبیریا ویانەی ئەسی میلان ئەم خەڵاتەی وەرگرت،بۆیە فرانس فوتبوڵ لەماوەی (64) ساڵەی ئەم گۆڤارە وەرزشییە تا ئێستا لایەنگیری و فەرامۆش كردنی یاریزان تیا بەدی نەكراوە.
نموونەی زیندو وراستەقینە بۆ قسەكانم ئەوەیە،لەم رۆژانەی دوای بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ناداداپەروەی لە هەڵبژاردن بۆ یاریزانەكان،گۆڤاری فرانس فوتبوڵ لە بری خەڵاتی (بالون دۆڕ)، خەڵاتی پێكهاتەی خەونەكانی جیهانی تۆپی پێی هەڵبژارد،ئەویش (11) یاریزان بوون لە تێكڕایی یارییەكانی تۆپی پێ كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە سەردەمی جامی (جۆل ریمیا) ی ساڵی 1930 لە وڵاتی ئۆرگوای وپاشان كرا بە جامی جیهانی ساڵی 1974 لەئەڵمانیا وتا ساڵی 2020،هەروەها مێژووی جامی نەتەوەكانی ئەوڕوپا،ئەمانە ماوەی (90) ساڵە ئەم پێكهاتەیە هەڵبژێردرا،بۆیە رەخنە وگلەیی زۆركرا،بەڵام ماوەی (90) ساڵ و ئەم هەموو وڵاتەی جیهان،قورسە تۆ بتوانی (11) یاریزان هەڵبژێری بەناوی (پێكهاتەی خەونەكان)،بۆیە ئەم گۆڤارە زۆر بە سەلیقە و توانا و ژیرانە و ترس لە رەخنە وئەكادیمیانە كارێكی ناوازەی ئەنجامدا،لەسەر شاشەی تیڤی و رووپەڕی رۆژنامە وگۆڤارەكان بینیمان چۆن جیهانی بۆ خۆی كێش كردبوو بەهۆی ئەم كارە ناوازە و بێ وێنەیە،بۆیە فرانس فوتبوڵ لە گۆڤارێكی وەرزشی سنووری بڕی بۆ رێكخستن و دامەزراندنی بۆنەی وەرزشی ومیدیای وەرزشی نێودەوڵەتی،گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئێستا خاوەنی دەزگایەكی سەربەخۆی میدیای وەرزشی جیهانییە.
نموونەیەكی تر وگۆتایی،گەر مێژووی تۆپی پێی فەرەِنسی سەیر بكەین لە (پلاتینی) كەجامی نەتوەكانی ئەوڕوپای 1984 بۆ فەڕەنسا بەدەست هێناوە،هەروەها سێ جار لەسەر یەك باشترین یاریزان بووە وخەڵاتی فرانس فوتبۆڵی وەرگرتووە،ئینجا (جان تیگانا و رۆشتۆ و جۆل باتس و جان پاپان و كانتۆنا و زێدان) كە توانی مۆندیالی 1998 بۆ فەرەِنسا بەدەست بێنێ،ئەم گۆڤارە لە فەڕنسا وبەزمانی فەڕەنسی بڵاودەكرێتەوە،كەچی نەمان بینی یەك یاریزانی فەڕەنسی لە پێكهاتەی خەونەكان بن!،بۆیە كاری پیشەی وئەكادیمی خۆی پێناسەی خۆیەتی.
Top