سبه‌ى پێنج شه‌ممه برایه‌تى و سیروانى نوێ ، نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
سبه‌ى پێنج شه‌ممه برایه‌تى و سیروانى نوێ ، نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره سبه‌ى پێنج شه‌ممه و رۆژى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌وت یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه، له شارى هه‌ولێر له یارییه‌كى به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و سیروانى نوێ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، برایه‌تى له دوو یارى رابردوو ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ى تۆماركردوه و سیروانی له‌م یارییه‌ش ئه‌ركی قورس ده‌بێت، له شارى سلێمانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌بێته میوانى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ ئه‌م یارییه‌ش كوڕانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌یانه‌وێ درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن له دوو یارى رابردوو شه‌ش خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه و نه‌ورۆزیش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ى میوان یه‌كه‌م سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت،له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانیش هه‌ردوو یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌فته‌یه، له شارى دهۆكیش هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و هه‌ندرێن به‌یه‌ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه، رۆژى هه‌ینیش سێ یارى به‌رێوه‌ده‌چێت، له قه‌زاى زاخۆ هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات و زاخۆ به‌یه‌ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، له ده‌ڤه‌ری بارزانیش هه‌ردوو یانه‌ى هه‌لۆ و هه‌ولێر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌م وه‌رزه‌دا، له قه‌زاى كه‌لاری گه‌رمیانیش هه‌ردوو یانه‌ى شێروانه و چه‌مچه‌ماڵ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى گرنگ له‌م هه‌فته‌یه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر2ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.