هه‌ینى سیروانى نوێ و ئافره‌تانى دهۆك له لوتكه‌ى یارییه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
هه‌ینى سیروانى نوێ و ئافره‌تانى دهۆك له لوتكه‌ى یارییه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره رۆژى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له لوتكه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌ش رۆژى هه‌ینى له شارى سلێمانى له كاتژمێر3ى دواى عه‌سر هه‌ردوو تیپى كچانى سیروانى نوێ و ئافره‌تانى دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه و كچانى سیروانى نوێ چاویان له تۆماركردنى سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر تیپى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان و ئافره‌تانى دهۆكیش ده‌یانه‌وێ درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن، هه‌ر له سلێمانیش له كاتژمێر له هۆڵى ساڵح عه‌لی هه‌ردوو تیپى ئه‌فرۆدێت وچوارقورنه رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاستێكى به‌رز له یارییه‌كه‌پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ش ئامانجیان سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له ریزبه‌ندى یانه‌كان بچنه خانه‌كانى پێشه‌وه،له قه‌زاى رواندوزیش هه‌ردوو تیپى كچانى ئافره‌تانى هه‌ولێر و رواندوز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردووتیپ ئامانجیان به ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه،له هۆڵى چالاكی قوتابخانه‌كانیش له شارى دهۆك هه‌ردوو تیپى كچانى شێخان و ته‌ناهی به‌یه‌ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش كچانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه. چۆمانیش ئه‌م هه‌فته‌یه یاری ناكات و چاوه‌ڕوانه، ئافره‌تانى دهۆكیش پێشه‌نگى یانه‌كانیان كردوه و له هه‌ر پێنج یارى رابردوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.