هه‌ینى ئافره‌تانى دهۆك ڕووبه‌رووى شێخان ده‌بێته‌وه‌

هه‌ینى ئافره‌تانى دهۆك ڕووبه‌رووى شێخان ده‌بێته‌وه‌
له‌ خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان
هه‌ینى ئافره‌تانى دهۆك ڕووبه‌رووى شێخان ده‌بێته‌وه‌
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى پێنجه‌مى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ چوار یارى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له‌ هۆڵى چالاكی وه‌رزشى شارى دهۆك هه‌ردوو تیپى كچانى ئافره‌تانى دهۆك و شێخان ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى باشیان كردوه‌ و شێخان ئه‌ركى قورسه‌ كه‌ ده‌بێته‌ میوانى پێشه‌نگى یانه‌كان بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه‌،ئافره‌تانى دهۆكیش ده‌یانه‌وێ پێشه‌نگى یانه‌كان بپارێزن، له‌ هه‌ولێریش ئافره‌تانى هه‌ولێر میوانداری كچانى ئاكرێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن، له‌ دهۆكیش له‌ كاتژمێر 5ى ئێواره‌ش هه‌ر له‌ دهۆك چۆمان و ته‌ناهى ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ له‌ یارییه‌كى به‌هێزدا و بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ چاویان له‌ سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتنه‌، له‌ ناحیه‌ى چوارقورنه‌ش هه‌ردوو تیچى كیانى چوارقورنه‌ و سیروانى نوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگی خۆى هه‌یه‌ یارییه‌كانیش له‌ كاتژمێره‌كانى 3و4و5 به‌رێوه‌ده‌چێـت، ئافره‌تانى دهۆكیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 12خاڵ له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان دێت.
Top