رێكخراوی ژیما ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشى دروست ده‌كات

رێكخراوی ژیما ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشى دروست ده‌كات
رێكخراوی ژیما ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشى دروست ده‌كات
رێكخراوی ژیماى وه‌رزشى پارێزگاى سلێمانى ساڵانه‌ چه‌ندین چالاكى وه‌رزشى جۆراوجۆرى هه‌یه‌ بۆ پێشخستنى تیپه‌كانى باسكه‌ له‌ رێكخراوی ژیماى وه‌رزشى ئه‌مساڵیش له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌ وه‌ پلانى ئه‌وه‌یان داناوه‌ ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشى دابمه‌زرێنن و چالاكییه‌كانیان به‌رفراوان بكه‌ن و ئاستى كچان تێپه‌رێنێت وكوڕانیش بگرێته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ژیما زیاتر له‌ 140كچه‌ یاریزانى له‌ تیپى باسكت بۆل له‌ خۆى گرتووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى رێكخراوه‌كه‌ پلانى گه‌وره‌یان له‌ ده‌سته‌ بۆ به‌رفراوان كردنى تیپه‌كان، له‌م باره‌شه‌وه‌ دكتۆر رزگار ره‌ئوف سه‌رۆكی رێكخراوی ژیما راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى كچانى عێراق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێستا ئێمه‌ وه‌كو رێكخراوی ژیما ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشیمان دامه‌زراندوه‌ و له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌وه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانمان ده‌كه‌ین، پێمان وایه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ تازه‌ى كه‌ وه‌رمان گرتووه‌ هه‌موو شتێكى ته‌واو بووه‌ ته‌نیازه‌وییه‌كه‌ى ماوه‌ كه‌ تارتان یان ته‌خته‌ بكرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ته‌واو بكه‌ین تیپى كوڕانیش داده‌مه‌زرێنین له‌ ئه‌كادیمیاكه‌، به‌ڵام وه‌كو رێكخراوی ژیما كه‌ په‌روه‌رده‌ى كچ ده‌كات وه‌كو لایه‌نى ژینگه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تى و سایه‌كه‌لۆژی و جه‌سته‌یی و هونه‌ری باسكت بۆل، پڕۆژه‌ى داهاتوومان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراق به‌هێز بكه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى كوڕان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌نجامى باش له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستبهێنین، له‌باره‌ى گرفته‌ داراییه‌كانیش دكتۆر رزگار گوتى" ئێمه‌ له‌ ساڵى 2016وه‌ به‌رگه‌مان گرت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه‌ ئاسته‌نگییه‌ وه‌ستاینه‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك، ئێستاش په‌نا به‌خوا ناكه‌وین، نه‌ك ئاسته‌نگی داراییمان هه‌یه‌ بگره‌ ئیفلاسمان كردوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر ئومێدێك هه‌یه‌ كه‌ پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وام بێ به‌ حكومی ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو خێزانه‌ و كچه‌ وه‌رزشوانه‌مان له‌ ده‌وره‌ زیاتر له‌ 140، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین بارودۆخی ێراق باش بێ ببینه‌ یه‌كێك له‌ رێكخراوه‌ هه‌ره‌ چالاكه‌كانى عێراق چ له‌ بوارى ژینگه‌یی و وه‌رزشى و بواره‌كانى تر، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێستا ژیما به‌رده‌وامبێ ئێستا كه‌ ئه‌كادیمیاى خه‌ونى وه‌رزشیمان دامه‌زراندوه‌ ده‌بێته‌ سیمبوڵی وه‌رزشى باسكه‌ و وه‌رزشه‌كانى تر له‌ عێراق.
كارزان كانه‌بی
Top