رزگاری چاوى له‌گه‌یشتنه‌ به‌ خولى نایابى كوردستان

رزگاری چاوى له‌گه‌یشتنه‌ به‌ خولى نایابى كوردستان
رزگاری چاوى له‌گه‌یشتنه‌ به‌ خولى نایابى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى رزگاری ئه‌مساڵ به‌شدارى یارییه‌كانى خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ده‌كات، له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌ له‌ سنورى تیپه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و كه‌ركووك شان به‌ شانى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى سه‌ید سادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و ئاشتى و ئاڵتون كۆپری و خانه‌قین شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌ ده‌كات، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان هۆگر عه‌بدولا عه‌زیز مۆركردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ بكات له‌ خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان له‌م باره‌شه‌وه‌ مامۆستا هۆگر عه‌بدولا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ى رزگاری گرێبه‌ستم كردوه‌ و به‌فه‌رمى جگه‌ له‌ رزگاری هیچ یانه‌یه‌كى تر گفت و گۆی له‌گه‌ڵم نه‌كردوه‌، بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ى یانه‌ى رزگاریش من به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌م وه‌رگرتووه‌ ته‌نیا به‌ مووچه‌ى مانگانه‌، ئامانجى منیش له‌ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ ته‌نیا خزمه‌ت كردنى ئه‌و شاره‌ خۆشه‌ویسته‌یه‌، وه‌كو راهێنه‌ریش ئامانجى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ تیپه‌كه‌ سه‌ربخه‌ین بۆ خولى پله‌ نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاماده‌كاری پێویستمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باش له‌ خوله‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌ندێك كه‌م و كوریمان هه‌یه‌ له‌ یاریزانان هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین ئه‌وانیش پڕ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ یاریزانى باش بتوانین كاری باش بۆ یانه‌كه‌ بكه‌ین، خوای گه‌وره‌ پشتیوانمان بێت تیپه‌كه‌ سه‌ربخه‌ین بۆ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، له‌ باره‌ى هێنانى یاریزانانیش مامۆستا هۆگرعه‌بدولا گوتیشى" به‌نیازی ئه‌وه‌ین له‌ داهاتوودا دوو یاریزانى پیشه‌گه‌ر بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ خۆمان سه‌ربخه‌ین ئه‌وه‌ى له‌ تواناى ئێمه‌ بێت وه‌كو ستافی راهێنه‌ران ئه‌نجامى بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى رزگاری یه‌كێك بێت له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌ یه‌كى كوردستان كه‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و یاریزانى به‌توانایه‌.
كارزان كانه‌بی
Top