چه‌مچه‌ماڵ چاوی له‌ ئه‌نجامى شایسته‌یه‌

چه‌مچه‌ماڵ چاوی له‌ ئه‌نجامى شایسته‌یه‌
چه‌مچه‌ماڵ چاوی له‌ ئه‌نجامى شایسته‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م وه‌رزه‌ جارێكى تر گه‌ڕایه‌وه‌ ریزى یانه‌ نایابه‌كانى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى توانى به‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌ستنیشان بكرێ، له‌م وه‌رزه‌ش تیپه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ هه‌رێم كه‌لاری ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردبوو بۆ ده‌ستپێكى وه‌رزی نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش ده‌لێ چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامى شایسته‌ تۆماربكه‌ین بۆ چه‌مچه‌ماڵ، له‌م باره‌شه‌وه‌ هه‌رێم بورهان راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هه‌ر چه‌نده‌ له‌ دواى ته‌واو بوونى خولى پله‌یه‌كى كوردستان من ته‌نیا بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ له‌ یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دووركه‌وتوومه‌وه‌، دواتر ئیداره‌ى یانه‌كه‌ داوایه‌كیان پێشكه‌ش كرد، جگه‌ له‌وه‌ش یاریزانان و هانده‌ران پێیان باش بوو جارێكى تر بگه‌رێمه‌وه‌ یانه‌كه‌، چونكه‌ پێویستییان پێمه‌ له‌ ئێستادا، بۆیه‌ منیش به‌وپه‌ری شانازی و خۆشاڵییه‌وه‌ داواكه‌یانم قبوڵ كرد بۆ ساڵى سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك من ده‌ست به‌ركاربوومه‌وه‌ پلان و به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه‌ بتوانین ژماره‌یه‌كى قورس بین له‌ خولى نایابى كوردستان، بتوانین كێبڕكێیه‌كى باش بكه‌ین له‌ خوله‌كه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ش بده‌ین بۆ قۆناغی داهاتووش سه‌ربكه‌وین یه‌كێك بین له‌م شه‌ش یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ى بۆ قۆناغی داهاتوو، ده‌رباره‌ى گرێبه‌سته‌كانیش هه‌رێم گوتیشی" سێ به‌شى یاریزانه‌كانمان یاریزانانى دوو ساڵى رابردوون له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌، ئه‌و یاریزانانه‌ى تازه‌ش هاتوون شه‌ش بۆ حه‌وت یاریزان ده‌بێ له‌ تیپه‌كانى تره‌وه‌ هاتوون بۆ ریزى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ سه‌رجه‌میان یاریزانى باش و ئاست به‌رزن، هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌مان له‌ تواناى دابوو بتوانین یه‌ك تا دوو یاریزانى پیشه‌گه‌رى بیانی بهێنینه‌ ریزى تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجاممان شایسته‌ بێت له‌ خوله‌كه‌، له‌ ئێستادا جگه‌ له‌ گۆڵپارێزه‌كه‌مان كه‌ دوو وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵمانه‌ هیچ یاریزانێكى ترمان له‌گه‌ڵ نییه‌ به‌م یاریزانانه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌نجامان به‌دڵى هانده‌ران و كارگێڕى تیپه‌كه‌مان بێت، خولى كوردستانیش ساڵانه‌ چه‌ندین یانه‌ى به‌هێزى تێدایه‌ و كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پله‌كانى پێشه‌وه‌ ئێمه‌ش وه‌كو ستافی راهێنه‌ران ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت بۆ سه‌رخستنى یانه‌كه‌ و به‌ره‌ووپێشبردنى درێخی ناكه‌ین و چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌مان هه‌بێت له‌ خوله‌كه‌.
كارزان كانه‌بی
Top