حه‌ز ده‌كه‌م تیپێكى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی كچان دروست بكه‌م
حه‌ز ده‌كه‌م تیپێكى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی كچان دروست بكه‌م
قه‌زا و ناحیه‌كانى شاره‌كانى كوردستان یارییه‌كانى له‌شجوانى و زوومبا و ئایۆبیك و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی بۆته یه‌كێك له‌و یارییانه‌ى كه خانمان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م حه‌ز و خولیاكانیان به‌جێ بهێنن، هه‌میش ببنه خاوه‌ن له‌شێكى رێك، له شاره‌كانى كوردستانیش ئه‌م یارییه رۆژ له دواى رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دایه و ئافره‌تانیش به شێوه‌یه‌كى زیاتر له جاران روو له‌م وه‌رزشه‌كه ده‌كه‌ن، له قه‌زاى رانیه‌ش یه‌كێكه له‌م شارانه‌ى كه خانمان زیاتر روو له وه‌رزشى له‌ش رێكى و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی ده‌كه‌ن ، یه‌كێك له‌و ئافره‌ته یاریزانانه‌ش كه راهێنه‌ر و یاریزان گوڵستان ئه‌حمه‌ده، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1994ى قه‌زاى رانییه و یاریزانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و فوتساڵیشه ئێستا راهێنه‌ریشه له هۆڵى له‌ش رێك پشده‌رگه‌یم ، ئه‌م یاریزانه یارى بۆ یانه‌كانى رانیه و چوارقورنه كردوه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌م وه‌رزشه، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* هاتنت بۆ ناو ئه‌م وه‌رزشه چۆن بوو؟
- من له ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵیه‌وه له تیپى كازیوه‌ى رانییه ده‌ستم به وه‌رزش كردوه له یارى تۆپى پێیى، به‌هۆى خۆشه‌ویستیم بۆ وه‌رزش چوومه په‌یمانگى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى، دواتریش به‌هۆى خۆشه‌ویستم بۆ یارى ئاسان هاتمه نێو ئه‌و بواره و له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى عێراقی و كوردستان ئه‌نجامى به‌رچاوم به‌ده‌ستهێناوه، له په‌یمانگاش یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى قوتابیان بوومه بووه‌مه راهێنه‌رى هۆڵى له‌ش رێكى.
* چۆن بوو ئه‌م وه‌رزشه‌ت هه‌ڵبژارد كه زیاتر یارییه‌كه هێزه و ئاسنه؟
- حه‌زو ئاره‌زووم بۆ ئه‌م وه‌رزشه هه‌بوو له سه‌ره‌تاوه له ئاست و تواناى خۆم راده‌بینى بیه ئه‌م وه‌رزشه‌م هه‌ڵبژارد
* بۆ خانمان ئه‌م وه‌رزشه تا راده‌یه‌ك قورس نییه؟
- راسته قورسه به‌لاڵام ئازایی و بڕوا به‌خۆبوونى ده‌وێت.
* دوو وه‌رزش له یه‌ك كات ده‌كه‌ى هه‌ڵگرتنى قورسیایی و له‌ش جوانى، له‌كامه‌ى سه‌ركه‌وتووتری؟
- له هه‌ردوو بواره‌كه سه‌ركه‌وتوم له به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و له‌شجوانیش له یه‌ك كاتدا گرنگى به‌هه‌ردوو جۆره‌كه ده‌ده‌م و ئه‌نجامیشم هه‌بووه.
*پێشوازى كردنى ئافره‌تان له‌م یارییه به چ جۆرێكه؟
- به به‌راورد له چاو ساڵانى پێشوو ئه‌م وه‌رزشه پێشوازى باشترى لێكراوه له‌لایه‌ن كچان، ساڵانه پاڵه‌وانێتى ده‌كرێته‌وه و رێژه‌یه‌كى زۆر كچان تێدا به‌شدارن.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- ئاستى ئه‌م یارییه ورده ورده به‌ره‌ووپێش ده‌چێت و زیاتر خه‌ڵك هه‌وڵده‌دات و به‌شدارى ده‌كه‌ن.
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
-كاتێك كچێك هه‌ست ده‌كه‌ى به‌توانایه یان حه‌زی وه‌رزشی هه‌یه ده‌بێ تۆ هانده‌رێكى باشبیت بۆى باسى وه‌رزشه‌كه و چۆنیه‌تى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى بۆ بكه‌یت، ئه‌وه وا ده‌كات متمانه به‌خۆبوون دروست بكات لاى كچان.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-به‌رنامه‌ى داهاتوو ئه‌وه‌یه خۆم ئاماده بكه‌م بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ته‌نانه‌ت خه‌ونى به‌شداریكردنى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانیم هه‌یه.
*به‌نیازی له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به‌شدارى بكه‌ى چاوت له چیه؟
-له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتى به‌شداریم كردوه، ئێستاش خه‌ریكى ئاماده‌كاریم بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی به‌شدارى خولى فوتساڵى كچانیش ده‌كه‌م یاریزانى یانه‌ى چوارقورنه‌م.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- گرفتى ئه‌م یارییه به رێژه‌ی به‌رچاو خێزانى یاریزانه‌كانن كه زۆرجار رێگرن له به‌رده‌میان، گرفتێكى تر ئه‌وه‌یه كه سپۆنسه‌ر نییه بۆ یاریزان تا بتوانێت باشترین شێوه به‌ره‌ووپێش بڕۆن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-خه‌ونم ئه‌وه‌یه ببم به پاڵه‌وانى جیهان و ببم به باشترین راهێنه‌رى وه‌رزش چه‌ندین پاڵه‌وان دروست بكه‌م.
*وه‌كو راهێنه‌رێك به‌نیازى ئه‌وه نیت تیپێكى كچان دروست بكه‌ى؟
-زۆر حه‌ز ده‌كه‌م تیپێكى كچان له شاره‌كه‌م دروست بكه‌م كه تیایدا باشترین یاریزانه‌كان ئاماده‌بكه‌م بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى جیهان.
*كێ هاوكاریت ده‌كات بۆ ئه‌م وه‌رزشه؟
- خانه‌واده‌كه‌م زۆر هاوكارمن و به به‌رده‌وامى له سه‌ركه‌وتنه‌كانم پشتگیری‌یان كردوم.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-سوپاسى ستافى گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دیمانه‌یه به‌هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام.