برایه‌تى و هه‌ولێر،دهۆك و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

برایه‌تى و هه‌ولێر،دهۆك و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
سبه‌ى خولى نایابى كوردستان ده‌ست پێده‌كات

برایه‌تى و هه‌ولێر،دهۆك و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

كارزان كانه‌بی

بڕیاره‌ سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ شه‌مه‌نده‌ففه‌ری وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى 14یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكات، له‌ كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌می خوله‌كه‌ له‌ پایته‌ختى كوردستان له‌ دێربی پایته‌خت هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگاى برایه‌تى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیسان ئه‌نجامداوه‌،له‌ كه‌لار شێروانه‌ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى سۆران ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌، له‌ سلێمانیش سیروانى نوێ میواندارى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵى میوانى ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م یارییه‌ روو به‌ڕووى یه‌كترى ببه‌نه‌وه‌، له‌ كۆمه‌له‌ى دووه‌می خوله‌كه‌ش رۆژى پێنج شه‌ممه‌یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌كات ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ ده‌ستپێكێكى قورس ده‌بێت له‌م یارییه‌،له‌ سلێمانیش هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و ئارارات رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو تیپ ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌، له‌ شارى زاخۆش یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م یاری له‌ خوله‌كه‌، هه‌ندرێنیش ده‌چێته‌ شارى ده‌ربه‌ندیخان و له‌ سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌ هه‌ردوو تیپ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌ كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.



Top