شیرین حه‌مه‌فه‌ره‌ج یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى پیره‌مه‌گروون
ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى وا ده‌كات یاریزان به‌رده‌وام بێ
پارێزگاى سلێمانى خاوه‌نى چه‌ندین تیپى جۆراوجۆره له یارییه وه‌رزشیه‌كان،تیپى فوتساڵى یانه‌ى پیره‌مه‌گروونیش یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له داهاتوو چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه له خوله‌كانى فوتساڵى كوردستان، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى فوتساڵ له سنوورى سلێمانی تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات ، شیرین حه‌مه فه‌رج یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 1989ى شارى سلێمانى ، ده‌رچووى كۆلێژی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆی سلێمانى، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
فۆتۆ: حمه‌بابان
* ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى كه ساڵانه خوڵتان بۆ ده‌كرێته‌وه؟
-تاڕاده‌یه‌ك باشتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى وا ده‌كات یاریزان به‌رده‌وام بێ له خۆ ئاماده‌كردن و راگرتنى هاوسه‌نگى تواناكانى، ئه‌مه‌ش واده‌كات پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌هێز و چڕ و پڕ تر بێ.
* پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه؟
-پێویسته ساڵانه زیاتر له خولێك بكرێته‌وه.
* گرفتى ئه‌م یارییه له چى ڕه‌نگده‌داته‌وه؟
-نه‌بوونى شوێن و یاریگاى گونجاو كه زۆربه‌ى یانه‌كان لێى بێبه‌شن، منیش وه‌كو یاریزانێك به گرفتى یارییه‌كه‌ى ده‌زانم.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووى خۆت؟
-به‌نیازى ئه‌وه‌م له پاڵ ئه‌م وه‌رزه‌ش گرنگى زیاتر به یارى هێزى له‌ش بده‌م وه‌كو كچه یاریزانێك.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى ده‌ره‌وه ببه‌ستن؟
-هێنانى یاریزان و راهێنه‌رى بیانى ده‌بێته هۆى له ده‌ستدانى چانسى ئه‌و یانانه‌ى كه ئه‌و توانا مادى و داراییه‌یان نییه یاریزانێكى بیانى بهێنێت، باشتر وایه راهێنه‌ر دروستكه‌ر بێت و نه‌ك پشت به به‌رهه‌مێكى ئاماده‌كراو ببه‌ستێ.
* داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
-داوكاریم بۆ لایه‌نى به‌رپرس دانانى بودجه‌یه‌كى بچووك بۆ ئه‌م یارییه، لایه‌نى كه‌م بتوانرێ پێداویستییه‌كان و كه‌لو په‌ل و هاتوچۆی یاریزانانى بێ پڕ بكاته‌وه.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه؟
-بێگومان ئه‌وه خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكه.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزان؟
- خه‌ونى وه‌رزشی له‌م یارییانه‌ى هه‌ڵم بژاردوه بتوانم ببمه ئه‌ستێره‌یه‌كى دیار.
*به‌چ یاریزانێك سه‌رسامى؟
- رۆنالدۆی دیارده.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ زیاتر گرنگیدانى به وه‌رزشى ناوه‌خۆ.