سه‌رجه‌م كچانى یانه‌ى سنور خۆبه‌خشن

سه‌رجه‌م كچانى یانه‌ى سنور خۆبه‌خشن
سه‌رجه‌م كچانى یانه‌ى سنور خۆبه‌خشن
تیپى فوتسالى كچانى یانه‌ى سنورى نوێنه‌رى ده‌ڤه‌رى سۆران له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌ یه‌كه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان چاویان له‌وه‌یه‌ نوێنه‌رى كچانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بن له‌ خولى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ش جیاواز له‌ وه‌رزه‌كانى تر كچانى یانه‌كه‌ به‌ به‌شدارى كۆمه‌لێك یاریزان چاویان له‌وه‌یه‌ تیپه‌كه‌ بگه‌ینه‌ خولى پله‌ نایابه‌كانی كوردستان، تیپه‌كه‌ش ئه‌مساڵ یه‌كه‌م وه‌رزییانه‌ له‌ خولى كوردستان ، بۆیه‌ ئامانجی تیپه‌كه‌ گه‌یاندنى یانه‌ى سنوره‌ بۆ ریزى یانه‌ گه‌وره‌كانى كوردستان له‌م باره‌شه‌وه‌ هه‌لاله‌ فه‌یسه‌ل یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تیپى كچانى فوتساڵى سنور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاماده‌كارى باشمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌مساڵ كه‌ یه‌كه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان یارى ده‌كه‌ین و بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ خولى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین و ماوه‌ى مانگێگه‌ ده‌ستمان به‌ راهێنانه‌كانمان كردوه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رستى سێ راهێنه‌ر، وه‌ ئومێدێكی زۆرمان هه‌یه‌ كه‌ بتوانین سه‌ركه‌وتوو بین و ئامانجى گه‌وره‌مان هه‌یه‌ پشتیوان به‌ خوداى گه‌وره‌، یاریزانانى تیپه‌كه‌مان به‌ ته‌واوى له‌ ئاماده‌باشیدان و به‌وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه‌ به‌ خۆبه‌خشانه‌ بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌ن بۆ ئه‌م خوله‌كه‌، له‌ باره‌ى كێشه‌كانیان گوتى" كێشه‌مان زۆره‌ وه‌كو نه‌بوونى یاریگایه‌كى فه‌رمى و تایبه‌ت به‌م یارییه‌ و تابتوانین رۆژانه‌ مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین و مه‌شقی پێویست ئه‌نجام بده‌ین ئێمه‌ هه‌ر رۆژه‌ى له‌ شوێنێك مه‌شق ده‌كه‌ین، چونكه‌ هۆڵه‌كانمان به‌رناكه‌وێ یان گونجاو نین بۆ مه‌شق، وه‌ نه‌بوونى سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى و سپۆنسه‌رێك بۆ یانه‌كه‌مان ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگی دروست كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێ دڵخۆشیه‌ ئێمه‌ هه‌موومان خه‌ڵكى سۆرانین و هیچ یاریزانكێمان له‌ ده‌ره‌وه‌ى سۆران نییه‌ و ئه‌مانه‌وێ زیاتر گرنگی به‌ یاریزانانى خۆمان بده‌ین و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌م یاریزانانه‌ به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی
Top