شه‌قلاوه ئامانجى گه‌یشتنه به خولى نایابى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى شه‌قلاوه ئه‌م وه‌رزه له ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان یارى ده‌كات به ئامانجى گه‌یشتن به خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى نوێ، ئه‌مساڵ ئیداره‌ى یانه‌كه به ستافێكى جیاواز ده‌یه‌وێت بچێته نێو كه‌ش و هه‌وای یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان كه دروشمى یانه‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه شه‌قلاوه به‌ره‌و خولى نایابى كوردستان هه‌نگاو ده‌نێ ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردوه له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا زیاد خۆشناو سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى شه‌قلاوه بۆگۆڤاری گوڵان گوتى" تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كارى باشى كردوه و گۆڕانكارى ته‌واومان له ستافی راهێنه‌ران كردوه و راهێنه‌رى پیشه‌گه‌رى ئێرانی مستهفابابهزادهكه پێشووتریش یانه‌كه‌ى له خولى پله دوو خستووه بۆ پله یه‌ك ئه‌مساڵیش ئامانجى گه‌یشتنه بۆ خولى نایابى كوردستان، خۆشناو گوتیشى" تیپه‌كه‌مان گۆڕانكارى له پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ش كردوه سێ یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئێرانى و شه‌ش یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى شه‌قلاوه و حه‌وت یاریزانى لاویشمان سه‌رخستووه و زۆربه‌ى یاریزانه‌كانى وه‌رزى رابردووش له تیپه‌كه به‌رده‌وام بووینه،گوتیشى" گرفتى دارایمان هه‌یه وه‌كو سه‌رجه‌م یانه‌كان به‌ڵام لایه‌نى حزبی و حكومی شاره‌كه به‌لێنى هاوكارییان پێمان داوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌مساڵ كێشه‌ى دارایمان نه‌بێ و تیپه‌كه بگه‌ینه خولى پله نایابى كوردستان، كارى باشمان بۆ تیپه‌كه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاستى باش پێشكه‌ش بكه‌ین له خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی