شه‌ش كچه یاریزانى فێرگه‌ى ڕانیه چوونه ریزى تیپى قه‌ڵادزێ
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى قه‌ڵادزێ به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان كه بڕیاره له مانگى داهاتوو به‌رێوه‌بچێت له نێوان یانه‌كانى به‌شداربوو له خوله‌كه، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى قه‌ڵادزێ به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى پله نایابى كچانى كوردستان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ شه‌ش كچه یاریزانى تیپى فێرگه‌ى رانیه ئه‌نجامداوه، فێرگه‌ى رانیه‌ش كه ساڵانه چه‌ندین كچه یاریزان بۆ تیپه‌كانى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌یانبه‌خشێته یانه‌كانى تر‌ى كوردستان بۆ یارى كردن له خوله‌كانى كوردستان، هه‌ریه‌ك له كچه یاریزانان (باوان خدر، ئاوێزه حه‌سه‌ن،سومه‌یه سدیق،سۆزی بیتوین، شوشه جومعه،هه‌ژان ئه‌حمه‌د) ئه‌مساڵیش له خولى فێرگه‌كان كچانى رانیه بوونه پاڵه‌وان توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و ئیداره‌ى یانه‌ى قه‌ڵادزێش باشترینه‌كانى بۆخۆیان هه‌ڵبژاردوه و چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه، له‌م باره‌شه‌وه باوان خدر یه‌كێك له یاریزانانى تیپى فێرگه‌ى رانیه كه ئه‌مساڵ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ تیپى قه‌ڵادزێ كردوه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه ئه‌و شه‌ش كچه یاریزانه‌ى تیپى فوتساڵى فێرگه‌ى رانیه به فه‌رمی گرێبه‌ستمان ته‌نیا بۆ خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ كچانى قه‌ڵادزی كردوه و ده‌مانه‌وێ بتوانین ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه به‌ده‌ست بهێنین و تیپه‌كه‌ش سه‌رخه‌ین بۆ خولى نایابى كوردستان، ئه‌م یاریزانانه‌ش باشترینه‌كانن له فێرگه‌ى رانیه و چاویان له وه‌یه بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین، گوتیشى" گرێبه‌سته‌كه‌مان نامانه‌وێ ئاشكرای بكه‌ین چونكه ئه‌وه تایبه‌ته له نێوانى ئێمه و یانه‌كه، بۆیه ئێمه وه‌كو یاریزانانى تیپى قه‌ڵادزێ به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان ئه‌وه‌ى باش بێت بۆ تیپه‌كه درێخی ناكه‌ین و ئامانجمان سه‌رخستنى یانه‌كه‌یه و باشترین ئاستیش پێشكه‌ش بكه‌ین له خوله‌كه، ساڵانه‌ش تیپه‌كانى رانیه چه‌ندین یاریزانى باشى لێ ده‌رده‌چێـت ئێمه‌ش بۆئه‌وه‌ى بتوانین ناومان بچێته ریزى تیپه گه‌وره‌كان و یاریزانه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان بێ درێخی ناكه‌ین بۆ یانه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی