ئه‌مڕۆچۆمان و ئافره‌تانى دهۆك رووبه‌ڕووى چوارقورنه‌و ره‌واندوزده‌بنه‌وه
ئه‌مڕۆچۆمان و ئافره‌تانى دهۆك رووبه‌ڕووى چوارقورنه‌و ره‌واندوزده‌بنه‌وه
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فتفه‌ى سێیه‌مى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆهه‌ینى له سێ یاریگاى شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ و به‌هێزله نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له هۆڵى چوارقورنه له ده‌ڤه‌رى راپه‌رین هه‌ردوو یانه‌ى چۆمان و چوار قورنه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه كچانى چوار قورنه ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته كه رووبه‌ڕووى یه‌كیك له یانه به‌هێزه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌بنه‌وه، به‌ڵام چاویان له‌وه‌یه ئه‌نجامێكى شایسته به‌رامبه‌ر چۆمان به‌ده‌ستهێنن، بۆیه هه‌ردوو یانه چاویان له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه،ئافره‌تانى دهۆكیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆیان میواندارى كچانى ره‌واندوز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش كچانى دهۆك ئاماده‌كاری باشیان كردوه و ده‌یانه‌وێ پێشه‌نگى یانه‌كان بپارێزن، هه‌ردوو یانه‌ش ئاماده‌كاری باشیان بۆ ئه‌م یارییه كردوه،له سلێمانیش ئه‌فرۆدێت میواندارى شێخان ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری باشیان كردوه ، تیپى ته‌ناهی له دهۆك میواندارى ئاكرێ ده‌كات له كاتژمێر 1ى دوانیوه‌رۆ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته له‌م یارییه پێشكه‌ش بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی