ئاسۆ رۆسته‌م بۆ نه‌ورۆز چه‌ندین یانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌

ئاسۆ رۆسته‌م بۆ نه‌ورۆز چه‌ندین یانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌
ئاسۆ رۆسته‌م بۆ نه‌ورۆز چه‌ندین یانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌
یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی په‌نا بۆ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى تر ده‌به‌ن، یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش ئاسۆ رۆسته‌مى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆزه‌ ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ بۆته‌ جێگاى بایه‌خى یانه‌كانى كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مساڵیش ئاسۆ بڕیارى به‌رده‌وام بوونى دا له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ردوو خولى نایابى كوردستان و پله‌ یه‌كى عێراقی ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئاسۆ رۆسته‌م بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ چه‌ندین یانه‌ى عێراقی و كوردستان گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یارى له‌ خوله‌كانى كوردستان و عێراق بۆیان ئه‌نجام بده‌م، گوتیشى" له‌ خولى عێراقی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى زاخۆ و نه‌فت و مینا و كه‌ربه‌لا گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه‌ له‌ خولى كوردستانیش زۆر یانه‌ پێیان گوتومه‌، به‌ڵام من هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌م ره‌تكردۆته‌وه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌م له‌ یانه‌ى نه‌ورۆز و به‌رده‌وام بوونم له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ خوله‌كانى كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" گرێبه‌ستى من له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز بۆ خولى نایابى كوردستان و پله‌ یه‌كى عێراقه‌ هه‌وڵى خۆم ده‌ده‌م بتوانم له‌ هه‌ردوو خول ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" هیواداریشم بتوانین له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانم یانه‌ى نه‌ورۆز سه‌ربخه‌ین بۆ خولى نایابى عێراقی و ببینه‌ نوێنه‌رى پارێزگاى سلێمانى له‌م خوله‌، له‌ خولى كوردستانیش ركابه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌ بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ نازناوى خوله‌كه‌، گوتیشى" وه‌كو یانه‌ هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ و سه‌رجه‌ م یاریزانه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ئامانجى یانه‌كه‌ بپێكین.وه‌رزى رابردووش یانه‌ى نه‌ورۆز یه‌كێك بووه‌ له‌ یانه‌ ركابه‌ره‌كان له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و ركابه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستانى كردوه‌ ئه‌مساڵیش به‌ هه‌مان ریتم و وزه‌وه‌ به‌شدارى یارییه‌كان ده‌كات.
كارزان كانه‌بی
Top