خوله‌كانى كوردستان به‌بێ هانده‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت
یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م یانه‌كانى به‌شداربوو له خوله‌كانى نایابى كوردستان و پله یه‌كى كوردستان و نایابى فوستاڵى كچان كه بڕیاره یارییه‌كانیان له‌م مانگه ده‌ست پێ بكات، له بڕیارى یه‌كێتى تۆپى پێى به پاپه‌ندبوون به رێنماییه‌كانى وورى ئۆپڕاسیۆنى پارێزگاكان و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیار دراوه سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ران به‌رێوه بچێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌كیش نه‌یتوانى كۆنترۆلى هانده‌رانى وه‌رزشى شاره‌كانیان بكه‌ن سزای دارایى ده‌درێن، له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا دلشاد ساڵح ئه‌ندامى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" سه‌رجه‌م خوله‌كانى كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ران له ناو یاریگاكان به‌رێوه‌ده‌چێت، ئامانجیش پاڕاستنى گیانى یاریزانان و هانده‌رانى خۆشه‌ویسته به‌هۆى بلاوبوونهوهى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌موو جیهان، له ئێستادا سه‌رجه‌م خوله‌كانى جیهانى به‌بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هه‌موو لایه‌ك كه ئه‌م نه‌خۆشیه به شێوه‌یه‌كى زۆر ته‌شه‌نا ده‌كات له جیهاندا، ئێمه‌ش به‌ده‌رنین له‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه كه به‌سه‌ر جیهان و مرۆڤایه‌تى داهاتووه، ده‌مانه‌وێ خولێكى سه‌لامه‌ت و دوور له هه‌موو كێشه‌یه‌ك به‌رێوه‌بچێت، له باره‌ى كاتى خوله‌كه‌ش بڕیاره سه‌رجه‌م خوله‌كان له كات و ساتى خۆى به‌رێوه‌بچێت هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بۆ دواخستنى خوله‌كان، ته‌نیا ئه‌گه‌ر حاله‌تێكى نه‌خوازراو دروست بێت،خولى فوتساڵى كچان له رۆژى هه‌ینى به‌رێوه‌چووه، خولى نایابى كوردستانیش له 26و 27ى ئه‌م مانگه و خولى پله یه‌كى كوردستانیش له 30ى ئه‌م مانگه به‌رێوه‌ده‌چێت، گوتیشى " یانه‌كان ده‌توانن به شێوه‌ى تر یارییه‌كانیش بگوازنه‌وه كه ئێستا ده‌توانن به شێوه‌ى ڤیدیۆ لایڤ له یاریگاكان له رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانیان و یاخود به هه‌ر شێوه‌یه‌كى تر ئه‌وان ئازادن له‌م جۆره گه‌یاندنى یارییه‌كانى تیپه‌كانیان بۆ هانده‌ران، هیچ كێشه‌و گرتێكیش تاكو ئێستا له به‌رده‌مان نییه و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین بتوانین خولێكى سه‌رتاسه‌رى و سه‌ركه‌وتوو بۆ وه‌رزشكارانى كوردستان به‌رێوه‌ببه‌ین.
یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى نایابى كوردستانیش به‌م شێوه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م
برایه‌تى-هه‌ولێر
شێروانه-سۆران
سیروانى نوێ-چه‌مچه‌ماڵ
هه‌لۆ-زێره‌ڤانى
كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م
ده‌ربه‌ندیخان-هه‌ندرێن
زاخۆ-نه‌ورۆز
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى-ئارارات
دهۆك-پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر
كارزان كانه‌بی