له‌ رێگه‌ى قوتابخانه‌وه‌ ئه‌و یارییه‌م خۆشویست

ئه‌سرا سیامك یاریزانى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان

ئاستى یارى تۆپى ده‌ستى له‌ كوردستانى رۆژ هه‌ڵات به‌ره‌وپێشچوونی باشى به‌خۆیه‌وه‌ بینینوه‌، له‌ شاره‌كانى رۆژهه‌ڵات گرنگى زۆر به‌م یارییه‌ ده‌درێ و به‌رده‌وام یانه‌كانى رۆژ هه‌ڵات له‌ كێبڕكێدا بووینه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى تر له‌ وڵاتى ئێران و یاریزانانى رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام جێگاى چاوتێبڕینى یانه‌كانى ترى ناوچه‌كه‌ و باشوورى كوردستانیش بووینه‌، بۆ خوله‌كانى كوردستانیش یانه‌كانى كوردستان ساڵانه‌ پشت به‌تواناى یاریزانان كورد و فارسى ناوچه‌كه‌ به‌ستووه‌، ئه‌سرا سیامك یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یارى تۆپى ده‌سته‌ له‌ شارى سنه‌ كه‌ بۆ چه‌ندین یانه‌ى كوردستان و ئێران و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و ووڵاته‌ یارى كردوه‌ ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1993ى شاری سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، پێشووتریش بۆ یانه‌كانى قه‌ڵا و ئافره‌تانى هه‌ولێر یارى كردوه‌ و بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ یاریزانى تیپى نایابى سنه‌ بووه‌ و بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى بوشهر و كیش یارى كردوه‌ ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵان-ى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بى
*هاتنت بۆ نێودونیاى وه‌رزش پێشوه‌خته‌ بوو، یاخود هه‌ر به‌ رێكه‌وت رووت له‌م جیهانه‌ كرد؟
- من له‌ قۆناخى سه‌ره‌تاییه‌وه‌ رووم له‌ دونیاى وه‌رزش كردوه‌ و خه‌ونى ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ بتوانم ببمه‌ یاریزانێكى باش.
*بۆچى له‌ ناو هه‌موو یارییه‌ وه‌رزشیه‌ سه‌ڕنجت بۆ یارى تۆپى ده‌ستى بوو؟
-من له‌ رێگه‌ى قوتابخانه‌وه‌ ئه‌و یارییه‌م خۆشویست له‌ رێگه‌ى راهێنه‌ره‌كانى قوتابخانه‌وه‌ زیاتر گرنگى به‌تواناكانى من دراوه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام تا گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ى ئێستا.
* وه‌كو كچه‌ یاریزانێكى رۆژهه‌ڵات ئاستى یارى تۆپى ده‌ست چۆنى ده‌بێنى له‌ رۆژهه‌ڵات ؟
- ئاستى یارى تۆپى ده‌ست زۆر باشه‌ و ئێمه‌ ماوه‌ى خه‌وت ساڵ له‌ ئاستى نایابى وڵاتى ئێران بووین، یه‌ڵام به‌هۆى چه‌ند كێشیه‌یه‌ك ئێستا پله‌یه‌ك دابه‌زیوه‌ یانه‌كه‌مان.
* له‌ ئاستى كوردستان چۆن ده‌بینى ؟
- ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌ وڵاتى ئیران ئه‌وه‌ى كوردستان ئاستى نزمتره‌.
* له‌ یه‌ك كاتدا دوو ئه‌رك به‌رێوه‌ ده‌به‌ى هه‌م یاریزان و هه‌م راهێنه‌ریش له‌ تۆپى ده‌ست و له‌شجوانى له‌ كامه‌ى سه‌ركه‌وتووی؟
-من ته‌نها یاریزانى تۆپى ده‌ستم، به‌ڵام مه‌شقى ئاسن و راكردن به‌رده‌وامم له‌ به‌ر به‌هێز راگرتنى له‌شم، وه‌ هه‌روه‌ها خۆشم رتهێنه‌رى تۆپى ده‌ست و له‌شجوانیم هه‌وڵم داوه‌ له‌ هه‌مووى وه‌ك یه‌ك سه‌ركه‌وتووبم.
*بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى ده‌ست پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ چى بكرێت باشه‌؟
- هه‌موو كات باسم كردوه‌ و دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌، ده‌بێت یاریزان به‌رده‌وامبێت له‌ مه‌شقه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى به‌ ته‌واوى به‌رز بێته‌وه‌.
*گرفتى تۆپی ده‌ست له‌ چى ده‌بینى له‌ كوردستان؟
-دواكه‌وتنى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى یاریزان ساردبێته‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌شق و راهێنانه‌كانى و نه‌بوونى یاریزانى نوێ له‌م یارییه‌.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو كچه‌ یاریزانێك؟
-هیواو ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ ببمه‌ یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر بتوانم له‌ وولاته‌كانى جیهان یارى بكه‌م.
* له‌ یانه‌كانى وڵاتانى ئێران و كوردستان گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه‌؟
-به‌لێ گرێبه‌ستم هه‌بووه‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌كان.
* جیاوازی له‌ نێوان وه‌رزشى كوردستانى باشور و رۆژهه‌لات له‌ چى ده‌بینى ؟
- ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ سه‌ر یارییه‌كان و كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى قوتابخانه‌ و زانكۆ و یانه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى یاریزانى تازه‌پێگه‌یشتوو و هه‌روه‌ها به‌هێزبوونى یاریزانه‌كان، له‌ كوردستان ئه‌وه‌ كوه‌كو پێویست نییه‌ خوله‌كان زۆر به‌ تاخیری ئه‌نجام ده‌درێ.
* له‌ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى ئێران داواكراوی؟
- به‌لێ داوكراوم بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران بووم به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تى ئاسیام كردوه‌ له‌ ئه‌نده‌نوسیا و كازاخستان.
* هه‌وڵت نه‌داوه‌ په‌ره‌ به‌ كارى راهێنه‌ریت بده‌یت؟
-ئێستا من راهێنه‌رى تازه‌پێگه‌یشتوانم له‌ وڵاتى ئێران هه‌وڵده‌ده‌م به‌رده‌وام بم بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر زانیارى كۆبكه‌مه‌وه‌ ئاستى خۆم پێش بخه‌م.
* چیت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟

-هه‌میشه‌ سوپاسگوزارى خوداى گه‌وره‌م كه‌ ئه‌و به‌هره‌ى پێ به‌خشیوم ده‌ستخۆشى له‌دایك و باوكم ده‌كه‌ن، كه‌ پاڵپشتم بووینه‌ سوپاسى ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ هه‌وڵیان داوه‌ تۆپى ده‌ستى كوردستان به‌ره‌ووپێش ببات ، زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رچاوه‌ى له‌ شاره‌كانى كوردستان ده‌یكات بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ره‌وتى وه‌رزش له‌ كوردستان.

Top