كامارا چه‌ندین یانه‌ى به‌خۆى سه‌رقاڵ كردوه‌

كامارا چه‌ندین یانه‌ى به‌خۆى سه‌رقاڵ كردوه‌
كامارا چه‌ندین یانه‌ى به‌خۆى سه‌رقاڵ كردوه‌
هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى مان سیتى و لیڤه‌رپوول و میلان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانى یانه‌ى مارسیلیا ئه‌بوبه‌كر كامارا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مۆربكه‌ن، رۆژنامه‌ى دایلی ئه‌كسپریسى ئینگلیزی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا كاماری ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپى چاودێری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن،مان سیتى یه‌كێك له‌و یانانه‌ى كه‌ ئاماده‌یه‌ بڕى 28ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌و یاریزانه‌ى یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێلى به‌رگرى تیپه‌كه‌ى به‌هێزبكات، ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه‌، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى لیڤه‌رپوول و ئه‌ى سى میلانی ئیتالی له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ بگوازنه‌وه‌ ریزى تیپه‌كه‌یان و چاوه‌ڕوانى كۆتایی هاتنى گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌كه‌ن بۆ رازی كردنى .
كارزان كانه‌بی
Top